4/3/2021 06:40 PM

نیاندێرتاڵەکانیش هاوشێوەی مرۆڤی ئەم سەردەمە قسەیان دەکرد

نیاندێرتاڵەکان هاوشێوەترین بوونەوەری نزیک لە مرۆڤی ئەم سەردەمەن کە نزیکەی ٤هەزار ساڵ لەمەوبەر لەناو چوون. بەڵام بەر لەوەی بەتەواوی لەناو بچن لەگەڵ مرۆڤەکان تێکەڵاویان بووە و هەر بۆیە ئاسەواریان تا ئێستاش لە DNA هەندێک لە مرۆڤەکاندا دەبینرێت. ئێستاش بۆ یەکەم جار تێگەیشتوون کە ئەو مرۆڤەی بەرهەمی ئەم تێکەڵبوونەیە بە ئەگەری زۆر توانای گفتگۆ کردن لەگەڵ یەکتریان بووە.
توێژەران بە کەڵک وەرگرتن لە CTسکەنی پێشکەوتوو، بەپێی فۆسیلی بەجێماو لە نیاندێرتاڵەکان مۆدێلێکی 3 رەهەندیان لە پێکهاتەی گوێچکەیان دروست کرد. پاشان ئەم مۆدێلانەیان لەگەڵ پێکهاتەی گوێچکەی مرۆڤ و هاوشێوەکانی مرۆڤ کە خەریکە لەناو دەچەن، بەراورد کرد. زانیارییەکانی ئەم مۆدێلانەیان خستە ناو بەرنامەیەکی کۆمپتەرییەوە کە بەپێی دوو دەیە توێژینەوە دیزاین کرابوون. ئەم تاوتوێ کردنانە دەریانخست نیاندێرتاڵەکان بە ئەگەری زۆر توانیویانە ئەو دەنگانە ببیستن کە فرێکانسەکەیان لەنێوان ٤ و ٥ هێرتزدا بووە، بابەتێک کە هاوشێوەی ئەو شتەیە کە لە مرۆڤی ئەم سەردەمەدا روو دەدات.
زانایان دەڵێن تواناییە هاوشێوەکانی مرۆڤ و نیاندێرتاڵەکان بۆ بیستنی دەنگەکان، دەرخەری ئەوەیە کە نیاندێرتاڵەکان خاوەنی سیستمێکی پەیوەندی بوون کە بە ئەندازەی زمان و قسەکردنی مرۆڤی ئەم سەردەمە پێشکەوتوو و کارامە بووە. ئەم توێژینەوە جگە لەوەی دەریدەخات نیاندێرتاڵەکان چ دەنگێکیان بیستووە، شێوەی قسەکردنی ئەوانیشی روون کردووەتەوە.
بە گوتەی توێژەران، یەکێکی‌تر لە دەسکەوتەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە کە نیاندێرتاڵەکان لە قسەکردندا زیاتر کەڵکیان لە پیتە بێدەنگەکان وەرگرتووە.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved