4/3/2021 07:15 PM

ئەم خۆراکانە هۆکارن بۆ چرچیی پێست

مرۆڤ هەمیشە بیری لە جوانی و تەندروستیی پێستی کردووەتەوە بەڵام ئەم بابەتە لەم سەردەمی ئێستادا زیاتر بایەخی پپێدەدرێت و هیچ رۆژێک نییە ئێمە رێکلامێک بۆ بەرهەمێکی جوانکاری و شتی لەم چەشنە لە شاشەی تەلەفیزیۆنەوە نەبینین. لەلایەکی دیکەوە ئەوەش دەزانین کە جۆری خۆراک پەیوەندیی راستەوخۆی لەگەڵ تەندروستیی گشتیی جەستە هەیە. لەدرێژەدا چەند خۆراک دەخەینە روو کە خواردنەکەیان پێست بەخێرایی پیر و چرچ دەکەن.

تێکەڵەی میوە: تێکەڵەی میوە یان سمۆتی ئەگەرچی نێوان ژەمێکی زۆر بەتامە بەڵام پڕاوپڕە لە شەکر. توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنی لەڕادەبەدەری شەکر چڕچیی پێستی لێدەکەوێتەوە.

خواردنەوەی وزەبەخش
: ئەم جۆرە خواردنەوانە ئەگەرچی دەتوانن بۆ ماوەیەک وزەی جەستە بەز بکەنەوە  بەڵام دەتوانن زیان بە پێست بگەیەنن. هۆکاری ئەم بابەتە ئەوەیە ئەم خواردنەوەیە پڕاوپڕە لە کافەئین و شەکر کە هەردووکیان زیانبەخشن بۆ پێست.

خۆراکی سوورکراوە: ئەو خۆراکانەی زۆر سوور کراونەتەوە جگە لەوەی مەترسیی بۆ تەندروستیی گشتیی جەستە هەیە، رواڵەتی مرۆڤ پیر دەکات. ئەو مەوادەی لە پێکهاتەی خۆراکەکاندا جێگیرن، بەهۆی گەرمیی زۆرەوە تووشی ئاڵوگۆڕ دەبن و ئەم گۆڕانکارییەش پێست دەورووژێن.

رۆنی گیایی: کەمکردنەوەی خواردنی رۆنی گیایی دەتوانێ تەندروستیی پێست دابین بکات. لەو رووەوە کە ئەم رۆنانە پڕاوپڕن لە چەوری ترەنس، خواردنی ئەم جۆرە رۆنانە بەو واتایەیە کە پێست لەبەرانبەر تیشکی زیانبەخشی سەروو وەنەوشەییدا لاواز دەکات.

میوەی وشککراو: ئەم نێوان ژەمە بەتامە دەبێتە هۆی پیربوونی پێست چون پڕاوپڕە لە سۆلفات. سۆلفات رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی فرێش بوونی میوەکان، بەڵام لە هەمانکاتدا رادەی رادیکاڵە ئازادەکانی ناو جەستە بەرز دەکاتەوە. رادیکاڵە ئازادەکانیش هۆکارن بۆ زۆرینەی نەخۆشییەکان بۆ نموونە: شەکرە و شێرپەنجە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved