شێوازی ژیان و به‌رنامه‌ی نانخواردن زۆرترین كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پێستی رووخسار، گه‌ر به‌ئاگا نه‌بیت له باری ته‌ندروستیت ئه‌وا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پێستت ده‌شێوێت، به‌وهۆیه‌ش پێستت روبه‌ڕووی چه‌وری و زیبكه ده‌بێته‌وه یان به‌پێچه‌وانه‌وه پێستت وشك ده‌بێت و په‌ڵه دروستده‌كات. بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست پێویسته به به‌رده‌وامی هه‌فته‌ی یه‌ك جار گرنگی به پاككردنه‌وه‌ی پێست بده‌یت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماسك به‌كاربهێنیت بۆ وه‌رگرتنی ڤیتامین تا پێستت روون و جوان بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێنمایی ده‌ده‌ین له‌سه‌ر دروستكردنی ماسك به خواردنی سروشتی به‌وهۆیه‌ی زۆرترین سوودی هه‌یه، چونكه ماسكی دروستكراوی كارگه‌كان مادده‌ی كیمیایی و مادده‌ی كهول له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وه‌ش زیان به ته‌ندروستی پێست ده‌گه‌یه‌نێت. دروستكردنی ماسك به (1 مۆزو 1 كه‌وچكی چێشت هه‌نگوین و هه‌روه‌ها 1 كه‌وچكی چێشت ئاوی پڕته‌قاڵ)، هه‌وڵبده ئه‌م كه‌ره‌ستانه تێكه‌ڵبكه تا هاوشێوه‌ی كرێم ده‌گرێت و دواتریش پێستی رووخسارتی پێ چه‌وربكه، دوای ماوه‌ی 15 خولهك یان 30 خولهك جوان بیشۆ. هۆكاری هه‌ڵبژاردنی مۆز بۆ دروستكردنی ماسك بۆ رێنمایی پزیشكان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڤیتامین له‌خۆده‌گرێت، جگه له خواردن هه‌روه‌ها له‌ڕێگای ماسكه‌وه ده‌توانیت سوود له ڤیتامینه‌كانی مۆز وه‌ربگریت و بۆ هه‌موو جۆره تایپی پێست ده‌گونجێت و زۆرتریش گونجاوه بۆ پێستی چه‌ور. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure