6/3/2021 06:01 PM

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گێزەر

بێگومان باسی سوودەکانی ئاوی گێزەر بۆ تەندروستی چاوتان بیستووە، بەڵام سوودەکانی ئاوی گێزەر هەر لەم یەک خاڵەدا کورت نابێتەوە. ئاوی گێزەر یەکێک لە خواردنەوە خۆشەویستەکانە و لە هەموو وەرزەکاندا دەست دەکەوێت و سوودەکانی لە خودی گێزەر زیاترە. لەدرێژەد لەگەڵ بەشێک لە سوودەکانی ئەم سەوزەواتە بەتامە ئاشنا دەبین.

*ئاوی گێزەر بەرهەمهاتنی زراو زیاد دەکات. زراو شلەمەنییەکە کە بۆ ئانالیزی پێکهاتەی چەوری زۆر پێویستە. دەرئەنجامی توێژینەوەیەک لە 2006دا دەریخست کە زیادبوونی شلەمەنی زراو ئاستی میتابۆلیزمی جەستە بەرز دەکاتەوە. کەوابوو ئاوی گێزەر بۆ دابەزاندنی کێش بەسوودە.
*بەهێزکردنی چاو: هەر لە کۆنەوە گوتوویانە کە ئاوی گێزەر بۆ بەهێزکردنی چاو بەسوودە. ئاوی گێزەر پڕاوپڕە لە جۆرێک ڤیتامین A  بە ناوی بێتاکارۆتێن کە یەکێک لە بەهێزترین ئەنتی‌ئۆکسیدەنتەکانە. خواردنەوەی ئاوی گێزەر بەرگیری لە تووشبوونی چاو بە ئاوی سپی و نەخۆشییەکانی دیکەی چاو دەبێت.
*ئاوی گێزەر سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ڤیتامین C کە بۆ چاکبوونەوەی برین و کێشە پێستییەکان بەسوودە. ئەم خواردنەوەیە نەخۆشیی پێستیی «پسۆریازیس» چارەسەر دەکات. هەروەها بەرگیری دەکات لە هەوکردن و ورووژانی پێست.
*یەکێک لە سوودەکانی ئاوی گێزەر بەهێزکردنی سیستمی بەرگرییە. ئەو کەسانەی بەخێرایی تووشی هەڵامەت و هەوکردن و شتی لەم چەشنە دەبن واباشە ئاوی گێزەر لە سیستمی خۆراکیاندا هەبێت. ئەنتی‌ئۆکسیدەنتەکانی ناو پێکهاتەی گێزەر رادیکالە ئازادەکان کە هۆکاری زۆر نەخۆشین، لەناو دەبەن.
*ئەگەر دەتانهەوێ کۆلستڕۆڵتان کەم بکەنەوە و حەز ناکەن دەرمانی کیمیاوی بخۆن، ئاوی گێزەر باشترین بژاردەیە. ئاوی گێزەر پڕاوپڕە لە پۆتاسیۆم، کەوابوو دەتوابێ هاوسەنگیی کۆلسترۆڵی خوێن بپارێزێت.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved