6/3/2021 06:03 PM

ئەگەر رزیویی ددان چارەسەر نەکرێت چی روو دەدات؟

رزیویی ددان کێشەیەکی باوە بە کارێکی سادەی وەکوو پڕ کردنەوە چارەسەر دەکرێت. بەڵام ئەگەر پشت گوێی بخەن و چارەسەری نەکەن دەبێتە هۆی لەناوچوون و خراپبوونی ددانەکانی دیکە و لە کۆتاییدا ناچار دەبن ددانەکانتان بکێشن و کۆمەڵێک کێشەی دیکەی لێدەکەوێتەوە، بۆ نموونە: ئێشی ددان، بۆنی دەم، ورووژانی پووک و شتی لەم چەشنە. لەدرێژەدا بە وردی باسی زیانەکانی چارەسەرکردنی ددانی رزیو دەکەین.

1-کاتێک ددان دەڕزێت، مینای ددان بە هۆی کۆبوونەوەی پلاکێتەکان لەسەر ددان کەم‌کەم لاواز دەبێت. مینای ددان توێژێکی پارێزەرە بۆ ددان. لەم قۆناغەدا دەتوانن بەپێی رێنمایی پزیشکی ددان و بە کەڵک وەرگرتن لە "فلۆراید" بەرگیری لە رزینی ددان بکەن.
2-کاتێک ددان دەڕزێت، سەرەتا تەنها زەختە دەکەوێتە سەر مینای ددان. لە قۆناغەدا کەسەکە هەست بە ئێش و ئازار ناکات. بە ئەگەری زۆر تەنها لە رێگای کۆنتڕۆڵی ناو بە ناوی ددانەکانتانەوە تێبگەن کە ددانتان کێشەیەکی لەم چەشنەی هەیە.
3-ئەگەر رزیویی ددان لە قۆناغی مینای دداندا چارەسەر نەکرێت، زیاتر خراپ دەبێت و لە توێژە ناوەندییەکانی مینای دداندا بڵاو دەبێتەوە
4-لە قۆناغی دواییدا، رزیوی دەگاتە ژوورەکیترین توێژین ددان و لەوێ لەگەڵ مێشک و عەسەبی ددانەکان بەرکەوتنی دەبێت.
5-کاتێک مێشکی ددان بورووژێت ددان تووشی ئاوسان دەبێت و ئێشێکی زۆری هەیە و ددان بەنیسبەت سەرما و گەرما  هەستیار دەبێت. لەم قۆناغەدا زۆر ئەستەمە بتوانی ددانەکە پڕ بکەیتەوە و بە ناچار دەبێ بۆ هەمیشە بیکێشیت.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved