6/3/2021 06:05 PM

خۆشەویستی و دەرکەوتە سەیروسەمەرەکانی

"ڤیکتۆریا پۆستویوتووئا"ـی تەمەن 28 ساڵ "ئەلەکساندر کادلی"ـی تەمەن 33 ساڵ لە رۆژی ڤالێنتایندا بڕیاریان دا هەرگیز لە یەک جیا نەبنەوە و بۆ ئەم مەبەستە دەستیان بە زنجیر لە یەک گرێداوە. ئەم دوو خۆشەویستە بەڵێنیان دابوو ماوەی 3 مانگ ئەم زنجیرە لە دەستیاندا بێت بەڵام زنجیرەکە دەستی ڤیکتۆریای تووشی زیان کردووە و هەر بۆیە ناچار بوون سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
بەرکەوتنی دەست لەگەڵ کانزا لەم ماوەیەدا دەستی ڤیکتۆریای سووتاندبوو و قورسی زنجیرەکە پێکهاتەی پێست و گۆشتی بەشێک لە دەستی ئەم خاتوونەی لەگەل زیان رووبەڕوو کردووەتەوە. لەلایەکی دیکەوە ئەم دوو خۆشەویستە دەڵێن کاتێک دەستیان بە زنجیر لە یەک گرێدرابوو هیچ کێشەیەکایان بۆ راپەڕاندنی کاروباری رۆژانە نەبووە؛ هەر لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەوە هەتا شوردنی قاپ و قاچاغ.
کێشەی سەرەکیی ئەوان بەکارهێنانی توالێت لە رێستۆرانت و شوێنە گەشتییەکانە. ڤیکتۆریا لەسەر بەکارهێنانی توالێتی ژنانە جەخت دەکاتەوە بەڵام ئەوەی کە هاوسەرەکەی لەگەڵدا بێت ناڕەزایی ژنانی لێدەکەوێتەوە. ئەلەکساندر دەڵێ بەستنی دەستەکان بە زنجیر بیرۆکەی ئەو بووە چونکە دەڵێ دەزگیرانەکەی لەسەر مشتومڕێکی بچووک لێی دەتۆرا و جێی دەهیشت.
ئەلەکساندر دەڵێ: «هەر بە گاڵتە گوتم تۆ لە خۆم گرێ دەدەم و دواجار ئەم کارەمان ئەنجامدا. ڤیکتۆریا سەرەتا هاوڕا نەبوو بەڵام دواتر بیرۆکەکەی منی قەبووڵ کردم». ئەو زنجیرەی دەستی ڤیکتۆریا و ئەلەکساندری لە یەک گرێداوە لەحیم کراوە و بۆ ئەوەی بکرێتەوە پێویستە هێزەکانی فریاکەوتن یارمەتیان بدەن!

 

سەرچاوە: thesun

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved