له‌كاتێكدا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌یوه‌ندیت هه‌یه له‌گه‌ڵ كوڕێكداو به مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیری له یه‌كتر نزیكبوونه‌ته‌وه تا یه‌كتر باش بناسن، به‌ڵام ئایا چۆن ده‌زانیت كه ژیانێكی به‌خته‌وه‌رت ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا؟ له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وانه: 1- رووخساری تۆی به‌لاوه جوانه به هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كه‌وه‌و به‌رده‌وام ره‌زامه‌ندی خۆی له‌وباره‌وه ده‌رده‌بڕێت. 2- ئاگاداری به‌رنامه‌ی دارایی ژیانی خۆیه‌تی و ئاماده‌یه هه‌موو مووچه‌كه‌ی دابینبكات بۆ دروستكردنی ژیان له‌گه‌ڵ تۆدا. 3- به‌لایه‌وه ئاساییه گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر بابه‌تی دواڕۆژ وه‌ك هاوسه‌رگیری و دروستكردنی خێزان و ماڵ و منداڵ. 4- به‌رده‌وام ئاماده‌یه گوێت بۆ بگرێت وه‌ك هاوڕێ باسی خۆشی و ناخۆشییه‌كانی ژیان بۆ یه‌كتر ده‌كه‌ن. 5- له‌وكاتانه‌ی كه پێكه‌وه‌ن به‌رده‌وام هه‌ست به ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌یت، هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا بێتاقه‌تی دڵت خۆشده‌كات. 6- ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌سه‌ر ئاره‌زووه‌كانی تۆ‌و هه‌روه‌ها هاوكاریت ده‌كات و رێگر نیه بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانت. 7- له‌كاتێكدا روبه‌ڕووی بارودۆخێكی سه‌خت ده‌بنه‌وه پێكه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئاسووده‌یی. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure