6/3/2021 08:53 PM

هه‌ندێك رێنمایی بۆئه‌وه‌ی قژت پڕ ببێت

كه‌سانێك هه‌ن كه‌ له‌ڕووی سروشتییه‌وه‌ قژیان خاوه‌ یان ته‌نكه‌، هه‌رچه‌ند حه‌زبكه‌یت قژت پڕو ئه‌ستور بێت به ‌ئاسانی ناگه‌یت به‌و هیوایه‌، به‌ڵكو قژی ته‌نك و خاو له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ندا زیاتر ته‌نكتر ده‌بێت، به‌ڵام ده‌توانیت هه‌وڵبده‌یت قژت پڕو ئه‌ستور ده‌ربكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌م رێنماییانه‌ جێبه‌جێبكه‌.

1- هه‌وڵبده‌ ئه‌وجۆره‌ شامپۆیانه‌ به‌كاربهێنیت كه‌ قژت پڕتر ده‌رده‌خه‌ن، 'thickening shampoo' 

2- ئه‌وجۆره‌ ده‌رمانانه‌ به‌كاربهێنه‌ كه‌ قژت سوك و پڕده‌كات، وه‌ك جێڵ یان سپڕا، جۆره‌ ده‌رمانێك به‌كارمه‌هێنه‌ كه‌ قژت چه‌ورده‌كات، چونكه‌ به‌وشێوه‌یه‌ قژت زیاتر ته‌نك ده‌رده‌كه‌وێت.

3- له‌ ئارایشتگا داوای رێنمایی بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن قژت به‌ شێوه‌یه‌ك وشكبكه‌یته‌وه‌، بۆ نموونه‌ به‌ موجه‌فیفه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قژت پڕتر ده‌ربكه‌وێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved