7/3/2021 05:32 PM

سوودەکانی باینجان

حەزی کەسەکان بەنیسبەت خواردنی باینجانەوە جیاوازە. هەندێک کەس بە بیستنی ناوەکەیشی ئازار دەبینن! بەڵام باینجان مادەیەکی خۆراکی بەسوودە. باینجان بە هەڵە لە ریزی سەوزەواتدا پۆلێنبەندی کراوە و لەڕاستیدا جۆرێک میوە چونکە لە گیایەکی گوڵدارەوە بەرهەم دێت و لە زۆرینەی شوێنەکانی جیهان کەڵکی لێوەردەگیرێت. رەنگی باینجان زیاتر وەنەوشەییە بەڵام نموونەی سوور، سەوز و تەنانەت رەشیشی هەیە. لەدرێژەدا بەشێک لەسوودەکانی باینجان دەخەینە روو.

*پڕاوپڕە لە مەوادی بەسوود: باینجان دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و پڕاوپڕە لە ڤیتامین و مادە کانگەییەکان بۆ نموونە پوتاسیۆم، کالسیۆم و ... . کاربۆهیدرات، پرۆتین، مەگنسیۆم و چەندین مادەی بەسوودی دیکەش لە پێکهاتەی باینجاندا دەست دەکەون.
*پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت: ئەنتی‌ئۆکسیدەنت جەستە لەبەرانبەر کاریگەریی رادیکاڵە ئازادەکاندا دەپارێزێت. باینجان مادەیەکی تێدایە بە ناوی «ئانتۆسیانین» لە بەرپرسی رەنگی ئەم میوەیەیە. بەپێی توێژینەوەکان، ئانتۆسیانینێکی تایبەت بەناوی "ناسیۆنین/ Nasyunin" لە باینجاندا هەیە کە رووبەڕووی رادیکاڵە ئازادەکان دەبێتەوە.
*بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر کۆمەڵێک کەروێشک ئەنجام درا دەرکەوت باینجان دەتوانێ کۆلستڕۆڵی LDL یان زیانبەخش و هەروەها تری‌گلیسیرید کەم بکاتەوە. ئەم دوو پێکهاتەیە هۆکاری سەرەکی کێشەی تەنددروستیەکانی دڵ و دەمارەکانن.
*شەکری خوێن رێک دەخات: باینجان خاوەن ریشاڵێکی زۆرە. ریشاڵ بە ئارامی لە ریخۆڵەدا دەجووڵێ و بە هێور کردنەوەی پرۆسەئ هەرسی خۆراکەکان دەبێتە هۆی کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن. بەپێی توێژینەوەکان "پۆلی‌فێنۆل"ـی ناو پێکهاتەی باینجان وەرگرتنی شەکر لە خۆراکەکان کەم دەکاتەوە و بەرهەمهاتنی ئانسۆلین زیاد دەکات.
*کێش دادەبەزێنێت: وەک گوترا باینجان خاوەن ریشاڵێکی زۆرە و یەکێک لەو خۆراکانەیە کە کالۆرییەکی زۆر کەمە و ئەوەش بژاردەیەکی باشە بۆ رجێم کردن و بەگشتی دابەزینی کێش. ریشاڵ هۆکارە بۆ ئەوەی درەنگ برسیت بێت و بەم جۆرە کالۆرییەکی کەمتر بەکار دێنن.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved