7/3/2021 06:01 PM

زیانەکانی چیلکەی ددان

چیلکەی ددان ئەگەرچی ئامرازێکی لەبەردستە بۆ پاککردنەوەی ددن بەڵام رێگەیەکی باش نییە بۆ دەرکێشانی ئەو مەوادەی لە بەینی ددانەکاندا گیریان کردووە. لەدرێژەدا زیانەکانی بەکارهێنانی چیلکەی ددان دەخەینە روو لەگەڵ چەند شێوازی کەم زیانتر ئاشنا دەبین.

*چیلکەی ددان ئەگەر کواڵیتی بەرز نەبێت یان فشاری بۆ بێت لەوانەیە بشکێت. شکانی ئەم چیلکە لەنێوان ددانەکاندا دەتوانێ زیان بە پووک و ددان بگەیەنێت. کەوابوو ئەگەر چیلکەی ددانتان بەکار هێنا زۆر بە ئارامی کارەکەتانی پێ جێبەجێ کەن.
*تیژایی سەری چیلکەی ددان دەتوانێ پووک بریندار بکات یان بەهەڵکەوت بەشێکی دەم (زمان، پێستی گۆنا و ...) ببڕێت. ئەم کارە دەبێتە هۆی دروستبوونی برینێژی کراوە کە ئامادەیە بۆ هەوکردن لەلایەن بەکتریاکانەوە.
*چیلکەی ددان لەوانەیە زیان بەو عەمەلیاتانە بگەیەنێت کە لەلایەن پزیشکی ددانەوە لەسەر ددانتان ئەنجام دراوە بۆ نموونە: ددانی پڕکراوە، ددان روپۆش کراو و ... . ئەو ئامرازانەی بۆ چاککردنەوەی ددان بەکار دێن لە سەرەتاوە بە باشی لەگەڵ پێکهاتەی پووک و ددان تێکەڵ نین و هەر بۆیە بە کەمترین فشار و زەختێک هەڵدەکەندرێن.
*بەکارهێنانی پەتی ددان شێوازێکی بێ‌زیانتر و کاریگەرترە بۆ دەرکێشانی مادە خۆراکییەکان لە بەینی ددانەکان کە لەلایەن پزیشکانی ددانیشەوە دانی پێدا نراوە. واباشە هەمیشە پەتی ددانتان پێ بێت بۆ ئەوەی لە دەروەی ماڵ ناچار نەبن کەڵک لە چیلکەی ددان وەربگرن چونکە لە رێستۆرانت و چێشتخانەکان زیاتر چیلکەی ددان بەکار دەهێنن.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved