7/3/2021 08:12 PM

نوێترین كتێبی ئەكادیمی، پ.د.زاهیر لەتیف و پ.د.نیان نەوشیروان مەستی

 

لە نوێترین كاری ئەكادیمیاندا، هەردوو ڕەخنەگرو ئەكادیمی، پ.د. زاهیر لەتیف كەریم و پ.د. نیان نەوشیروان مەستی، كتێبێكی نوێیان لە بواری ئەدەبی بەراوردكاریدا بەزمانی عەرەبی بڵاوكردەوە.
" مافوقیة النص- قرا‌ءت نقدیة مقارنة-" ناونیشانی كتێبەكە ی هە ردوو مامۆستای خوێندنی باڵایە لە بەشی عەرەبی كولێژی زمانە لە زانكۆی سلێمانی و لە دوتۆی 240 لاپەڕەی قەبارە مامناوەندا،بڵاوكراوەتەوە.
ئەم بەرهەمە زانستیە پێكهاتووە لە حەوت توێژینەوەی ئەكادیمی لە بواری ئەدەبی بەراوردكاری بە ناونیشانەكانی "الأتكيت الشعري، التلون الإيقاعي، تذبذبية النص، جدلية المتناقضات في الشعر الرومانسي، عنصر المفاجأة، سيميائية الأصوات، سرمدية النص".
ئەم بەرهەمە ئەكادیمیە گرنگی و بایەخە كەی لەوەدایە، توانیویەتی لە چوارچێوەی ئەدەبی بەراوردكاریدا، ڕۆڵ و پێگەی ئەدەبی كوردی هاوشێوەی ئەدەبی عەرەبی و ئینگلیزی، ڕوونكردۆتەوە وەك هەنگاوێك بۆ بە جیهانیبونی ئەدەبی كوردی، هەردوو توێژەر باسیان لەوە كردوە ئەدەبی كوردی هیچی كەمتر نیە لە ئەدەبیاتی جیهانی و هاوشێوەی ئەدەبی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی ..هتد.
شایەنی ئاماژە پێكردنە: ئەم بەرهەمە بەدیزاین و بەرگێكی جوانەوە لە لایەن چاپخانەی كارۆ، لە سەر ئەركی هەردوو نووسەر خۆیان  چاپكراوەو داهاتی ئەم كتێبەش بۆ پڕۆژەی خێرخوازیە بە تایبەت خوێندكارانی كەم درامەت و ئێستا لە كتێبخانەكاندا لەبە ردەستە.  
خاك  






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved