7/3/2021 08:19 PM

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ساڵۆنی كوردستانی نوێی كردەوە

لە ساڵیادی راپەڕینی شاری سلێمانیدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ساڵۆنی كوردستانی نوێی كردەوە.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان، لە یادو بیرەوەری سی ساڵەی راپەڕینی خەڵكی شاری هەڵمەت و قوربانیدا، لە مەراسیمێكی تایبەتدا ساڵۆنی كوردستانی نوێی لە بارەگای مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان كردەوە.

ساڵۆنی كوردستانی نوێ بە شێوەیەكی كلتوری تایبەت بە مۆڕكی سلێمانی لە ماوەی رابردوودا لەسەر ئەركی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد نۆژەنكرایەوە، لەو پێناوەیەی وەك جێگەیەك بۆ درێژەپێدانی چالاكی رۆشنبیری و فەرهەنگی و رەخنەو رەخنە لەخۆگرتن بەڕووی رۆشنبیراندا بكرێتەوە.

هاوكات هەر لەهەمان رۆژدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەشداری كۆڕێكی كرد بە ناونیشانی (لایەنی شارسازی لە دامەزراندنی شاری سلێمانیدا) كە لەلایەن هونەرمەند ئاكۆ غەریب لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ رێكخرابوو.

خاك










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved