به‌پێی زانستی پزیشكان، ئاشكرایه كه نانخواردنی ژه‌می به‌یانیان له هه‌موو ژه‌مه‌كانی تر پێویستتره، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت له‌پێش كاتی وه‌رزشكردن كامجۆره خواردنانه پێویسته بخۆیت به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به ته‌ندروستیت بگه‌یه‌نێت؟ 1- ئه‌وانه‌ی حه‌ز به خواردنی ماست ده‌كه‌ن گرنگی به ئاماده‌كردنی ئه‌م خواردنه بده پێش كاتی وه‌رزشكردن، كه‌مێك ماست بخه‌ره ناو قاپێكه‌وه‌و میوه‌ی شیلك له‌گه‌ڵ ماسته‌كه تێكه‌ڵبكه. 2- كه‌مێك ماست و توی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ كه‌وچكه چایه‌ك تامی ڤانێلا تێكه‌ڵبكه، دواتر له‌ناو میكسه‌ر تێكیبده‌و وه‌ك شه‌ربه‌ت بیخۆره‌وه یه‌ك كاتژمێر پێش كاتی وه‌رزشكردن. 3- به سه‌وزه‌ی جۆراوجۆر قاپێك زه‌ڵاته دروستبكه، هه‌روه‌ها هێلكه‌یه‌كی بۆ بكوڵێنه‌و سنگی مریشك یان سنگی قه‌لی بۆ بكوڵێنه‌و دواتر كه‌مێك خه‌ل به‌سه‌ر زه‌ڵاته‌كه‌دا بكه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure