8/3/2021 06:34 PM

سوود و زیانەکانی چای رەش

چای رەش یەکێک لە باوترین خواردنەوەکانە لە سەرانسەری جیهان بەتایبەت لە وڵاتی خۆمان. ئەم خواردنەوەیە رادەیەی کافەئینەکەی لە ئاستێکی بەرزدایە و هەر بۆیە جێگرەوەیەکی گونجاوە بۆ قاوە. بەڵام ئەگەر زێدەڕۆیی بکرێت لە خواردنەوەی چادا هەندێک مەترسیی لێدەکەوێتەوە. لەدرێژەدا بەشێک لە سوود و زیانەکانی ئەم خواردنەوە بەتامە دەخەینە روو.

لەوانەیە فشاری خوێن کەم بکاتەوە
بەپێی بەراوردەکان 26٪ـی خەڵکی جیهان کێشەی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە کە رێگەخۆشکەرە بۆ کێشەی تەندروستیی جیدی. ئەم کاریگەرییە ئەگەرچی لەوانەیە کەم بێت بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنەوەی چا بە بەردەوامی دەتوانێ فشاری خوێن کەم بکاتەوە.

لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی کۆلستڕۆڵ
لەنێوان 3 کەسی گەورەساڵ لە جیهاندا یەک کەسیان ئاستی کۆستڕۆڵی خوێنی بەرزە و ئەم مەترسییە لە پیاواندا زیاترە. توێژەران تێگەیشتوون چای رەش دەتوانێ ئاستی کۆلستڕۆڵی خوێن بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.

بەرگیری لە زڕیوی ددان دەکات
چا بە گشتی سوودی تەندروستی زۆرە بۆ دەم ددان. بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە چای رەش تەتایبەتی کۆمەڵێک مادەی تێدایە کە بەکتریاکانی ناو دەم کە هۆکارن بۆ زڕیوی ددان، لەناو دەبەن.

لەوانەیە بەرگیری لە شەکرە بکات
نزیکەی 442 ملیۆن کەس لە جیهاندا بە دەست نەخۆشیی شەکرەوە ئازار دەبینێت. نزیکەی 90 بۆ 95٪ـی حاڵەتەکانی تووشبوون بە شەکرە لە جۆری دووەمە. توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنەوەی چای رەش دەتوانێ رادەی شەکری خوێن کەم بکاتەوە و کەوابوو ئەگەری تووشبوون بە شەکرە کەم دەکاتەوە.

لەوانەیە هۆکار بێت بۆ سەرئێشە
خواردنەوەی رۆژانە و لەڕادەبەدەری چا دەتوانێ هەندێک زیانی لێبکەوێتەوە. هەندێک لە زیانانە بریتین لە: سەرئێشە، میگرێن و تووڕەبوون. هۆکارەکەشی مادەی کافەئینە.

دەتوانێ هۆکار بیت بۆ دڵەڕاوکێ و کێشەکانی خەو
چا ئەگەرچی خواردنەوەیەکی وزەبەخشە بەڵام زێدەڕۆیی لە خواردنەوەیدا دەتوانێ ئاستی دڵەڕواکێ و نیگەرانی بەرز بکاتەوە. ئەم مەسەلەیە لەوانەیە سیستمی خەو تێک بدات و نەهێڵێت بە ئاسانی بخەون.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved