بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست پێویسته به به‌رده‌وامی هه‌فته‌ی یه‌ك جار گرنگی به پاككردنه‌وه‌ی پێست بده‌یت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماسك به‌كاربهێنیت بۆ وه‌رگرتنی ڤیتامین تا پێستت روون و جوان بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێنمایی ده‌ده‌ین له‌سه‌ر دروستكردنی ماسك به خواردنی سروشتی به‌وهۆیه‌ی زۆرترین سوودی هه‌یه، چونكه ماسكی دروستكراوی كارگه‌كان مادده‌ی كیمیایی و مادده‌ی كهول له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وه‌ش زیان به‌ته‌ندروستی پێست ده‌گه‌یه‌نێت. له‌م بابه‌ته‌دا رێنمایی ده‌ده‌ین له‌سه‌ر دروستكردنی ماسك به (1 مۆز و 1 كه‌وچكی چێشت هه‌نگوین و هه‌روه‌ها 1 كه‌وچكی چێشت ئاوی پڕته‌قاڵ)، هه‌وڵبده ئه‌م كه‌ره‌ستانه تێكه‌ڵبكه تا هاوشێوه‌ی كرێم ده‌گرێت و دواتریش پێستی رووخسارتی پێ چه‌ور بكه، دوای ماوه‌ی 15 خوله‌ك یان 30 خوله‌ك جوان بیشۆ. هۆكاری هه‌ڵبژاردنی مۆز بۆ دروستكردنی ماسك بۆ رێنمایی پزیشكان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڤیتامین له‌خۆده‌گرێت، جگه له‌خواردن هه‌روه‌ها له‌ڕێگای ماسكه‌وه ده‌توانیت سوود له‌ڤیتامینه‌كانی مۆز وه‌ربگریت. ده‌شڵێن كه بۆ هه‌موو جۆره تایپی پێست ده‌گونجێت و زۆرتریش گونجاوه بۆ پێستی چه‌ور. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure