9/3/2021 06:34 PM

ئەم نیشانانە پێتان دەڵێن کە بەرامبەرەکەتان حەزی لە ئێوە نییە

ئەگەر زۆر دڵنیا نین کەسی بەرامبەرتان حەزی لە ئێوە نییە یان نا و ناتوانن راستەوخۆ ئەم پرسیارەی لێبکەن، چەند رێکارمان بۆتان هەیە. سەرنج بدەنە شێوەی قسەکردن و جوولەی دەستەکانی. بۆ نموونە ئەگەر لەکاتی قسەکردندا لێوەکانی لەسەر یەک دانابوو، لەوانەیە بەو واتایە بێت کە بوونی ئێوە لەو شوێنە ئازاری دەدات. لەدرێژەدا بەشێک لەو نیشانانەی کە دەریدەخات بەرامبەرەکەتان حەزی لە ئێوە نییە دەخەینە بەر باس.

ملی دەخورێنێت: ئەم کارە زۆر جار بەو واتایەیە کە کەسی بەرامبەرتان لە شتێک دڵنیا نییە یان دڵنیا نییە لەو شتەی وا دەیڵێت. هەڵبەت ئەم رەفتارە دەتوانێ شێوازێک بێت بۆ راکێشانی سەرنج دەوروبەریان بەڵام ئەگەر مەبەستی ئەمە نەبێت، دەبێ بە باشی سەرنجی بدەن.

لێوەکانی بە توندی لەسەر یەک دادەنێت: ئەگەر بینیتان کەسێک لێوەکانی بە توندی لەسەر یەک دادەنێت، بەو واتایەیە کە کێشەیەک لەئارادایە. ئەگەر لەکاتی قسەکردنی لەگەڵ کەسێک ئەم کارەی ئەنجام دا، واتە لەوەی کە لەگەڵ ئێوەیە هەست بە ئاسوودەیی ناکات. گەزین و زەخت خستە سەر لێو شێوازێکە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.

لێتان نزیک نابێتەوە: ئەگەر کاتێک خەریکی قسەکردنن و کەسی بەرامبەرتان هەنگاوێک بکشێتەوە، واتە دەیهەوێ مەودای فیزیکی و عاتفی خۆی لەگەڵ ئێوە بپارێزێت. مانای ئەم کارە ئەوەیە کە ئێوە و قسەکانتان ئازاری دەدات.

زەردەخەنەکەی ساختەیە: زەردەخەی راستەقینە ژمارەیەکی زۆر لە ماسولکەکانی دەموچاو چالاک دەکات. هەر بۆیە کاتێک کەسێک بەڕاستی بە جۆکێک پێدەکەنێت دەتوانن هێڵەکانی دەوروبەری چاوی ببینن. بەڵام زەردەخەنەی ساختە ژمارەیەکی کەم لە ماسولکەکان چالاک دەکات و پێدەچێ بە زۆری پێبکەنێت.

چاو لە چاوتان ناکات: نەبوونی پەیوەندی چاو ل سەرەتای وتووێژدا نیشانەیەکی خراپە. لەوانەیە بەو واتایە بێت کە کەسی بەرامبەرتان حەزی لەم گفتوگۆیە نییە، ئێوە سەرنجڕاکێش نین بۆی یان ئەوەی پەیوەندییەکەتان ئەو جۆرەی وا بیرتان لێدەکردەوە قووڵ و بێ‌خەوش نییە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved