9/3/2021 06:36 PM

چەند شاری سەیروسەمەرە لە جیهاندا+وێنە

هەر شارێک لە جیهاندا تایبەتمەندیی خۆی هەیە. بەڵام هەندێک لە شارەکان کۆمەڵێک تایبەتمەندیان هەیە کە ئەستەمە بڕوا بکەین شاری لەم چەشنە هەیە یان نا. لەدرێژەدا بەشێک لەم شارانە دەخەینە روو.

شارێک لە ژمارەی مردووانی لە زیندوووانی زیاترە

"کۆلما" شارێکە لە کالیفۆرنیا کە خانەخوێی 17 گۆڕستانە. لەم شارەدا لە بری 1 کەسی زیندوو 1000 کەسی مردوو هەیە! هۆکاری ئەم بابەتە ئەوەیە کە بەرپرسانی ئەمریکی بڕیاریان دا شوێنێکی نوێ بۆ ناشتنی مردووانی شاری سانفراسیسکۆ بدۆزنەوە و هەر بۆیە مردووەکانیان دەگوازنەوە بۆ کۆلما.

شاری بەردین

"سیتینیل دی لاس بودگاس" شارێکە لە ئیسپانیا کە هەموو ساڵێک ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دەکەن بەهۆی ئەوەی لە ژێر بەردێکی گەورەدا دروست کراوە. کاتێک لە شەقامەکانی ئەم شارە پیاسە دەکەیت لەجیاتی ئاسمان بەردێک لە سەرووی خۆتانەوە دەبینن و کە پێدەچێ خەریکە بکەوێت بەڵام ئەم بەردە چەندین سەدەیە بەم جۆرەیە.

شاری دەریا

"نێفت داشلاری" شارێکی پیشەسازییە لە وڵاتی ئازەربایجان. ئەم شارە لە ئاوە ئازادەکان و لە سەرەوەی گۆڕەپانێکی نەوتی هەڵکەوتووە. ئەم شارە جگە لەو کەسانەی بۆ ئیش و دەوامی رۆژانە سەردانی دەکەن هیچ دانیشتوویەکی نییە.

شین‌ترین شاری جیهان

دەرگا، دیوار و قادرماکەنی ئەم شارە سەرجەمیان رەنگەیان شینە. ئەم شارە لە وڵاتی مەغریب هەڵکەوتووە.

شارێک لە باڵەخانەیەکدا

سەرجەم شاری "ڤیتیر"ـی ئالاسکا لە باڵەخانەیەکی 14 نهۆمیدا کە پێشتر بەشێک بووە لە دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا، کۆ بووەتەوە. هەروەها سەرجەم دووکان، وێستگەی پۆلیس، نەخۆشخانە و کڵێسەی ئەم شارە کە یەک شوێندا کۆ بوونەتەوە. مەبەست لەم کارە دەست پێوەگرتن لە بەکارهێنانی وزەدا بووە چونکە ئەم ناوچەیە یەکجار ساردە. ژمارەی دانیشتووانی ڤیتیر تەنها 220 کەسە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved