9/3/2021 08:55 PM

شەپۆلێكی سەرماو بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هەرێم رایگەیاندووه: شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچەكەمان دەكات، سەرەتای هاتنی شەپۆلەكە لە ئێوارەی چوارشەممەوە بە دوو قۆناغ دەستپێدەكات، یەكەمیان لە درەنگانی شەوی چوارشەممە دەستپێدەكات زیاتر بارانبارینەكە لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دەبێت و سەنتەری پارێزگاكان ئەگەری نمەبارانی دەبێت.

راشیگەیاند: رۆژی پێنجشەممە لە كاتەكانی رۆژدا ئاسمان زیاتر نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی 4-6 پلەی سیلیزی و زیادبوونی خێرايی با كە لە هەندێك ناوچە بۆ سەرووی 40 كم لە سەعاتێكدا زیاد دەكات.

ئاماژەی بەوەشدا: لە شەودا قۆناغی دووەمی بارانبارینەكە دەستپێدەكات و لە سەرجەم ناوچەكان دەبارێت، رۆژی هەینی شەپۆلی بارانبارینەكە چالاكتر دەبێت و ئاستی بارانبارین لە هەندێك ناوچە لێزمە باران دەبێت، رۆژی هەینی لەگەڵ بارانبارین بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكەمان دەكات و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 6-8 پلە نزمدەكاتەوە، بۆیە لەكاتی بارانبارین ئەگەری تەزرە بارین دەبێت لە هەندێك ناوچە لەگەڵ بەفربارین لەسەر لووتكەی شاخە بەرزەكان و ناوچە سنووريیەكان.

كەشناسی راشیگەیاند: كاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی هەینی بەردەوامدەبێت.

خاك -  بەشی پیشبینی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هەرێم




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved