9/3/2021 08:58 PM

عیراق خاوه‌نی دووه‌م خراپترین پاسپۆرته‌ له‌ جیهاندا

به‌پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی پاسپۆرت ئیندێكس بۆ پۆلێنكردنی پاسپۆرته‌كانی وڵاتانی جیهان، عیراق بووه‌ته‌ خاوه‌نی دووه‌م خراپترین پاسپۆرت له‌ جیهاندا.

به پێی ریزبه‌ندی ماڵپه‌ڕی پاسپۆرت ئیندێكس بۆ پۆلێنكردنی پاسپۆرته‌كانی وڵاتانی جیهان، دوای ئه‌فغانستان، عیراق له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌ له‌رووی خراپی پاسپۆرته‌كه‌ی، به ‌شێوه‌یه‌ك هاووڵاتیانی عیراق ته‌نیا ده‌توانن گه‌شت بۆ دوو وڵات بكه‌ن به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزا، كه‌ ئه‌وانیش وڵاتانی هایتی و دۆمینیكایه‌، هاوكات 27 وڵاتیش له‌كاتی گه‌یشتنی هاووڵاتیانی عیراق بۆ سنووری وڵاته‌كانیان ڤیزا ده‌ده‌نه‌ عیراقییه‌كان، هه‌روه‌ها 167 وڵاتیش ده‌بێت پێش سه‌ردانكردنی هاووڵاتییه‌ عیراقییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان ڤیزا وه‌ربگرن پاشان سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ بكه‌ن.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved