10/3/2021 11:11 AM

سوودەکانی جۆ بۆ تەندروستی

جۆ یەکێک لەو دانەوێڵانەیە کە زیاترین کارکردی لە ژیانی رۆژانەدا هەیە کە بە شێوازی جۆراوجۆر و لە زۆرینەی نان و خواردنە نەریتییەکاندا دێتە بەر چاو و زۆرینەی خەڵک سەرەڕای ئەوەی دەیخۆن بەڵام ئاگاداری سوودەکانی بۆ تەندروستیی جەستە نین. لەم بابەتەدا بەشێک لە سوودەکانی جۆ دەخەینە روو.

خواردنێکی تەندروستە بۆ نانی بەیانی: جۆ پڕاوپڕە لە ریشاڵ و مەوادی کانگەیی بۆ نموونە «سلنیۆم»، مس، «تریپتۆفان» و مەنگەنیز. جۆ وزەبەخشە و بۆ ماوەیەکی زۆر ناهێڵێت برسیتان بێت.

کێش دادەبەزێنێت: جۆ بە هۆی ئەوەی خاوەنی جۆرەکانی ئاسید ئامینیی پێویست و بڕێکی زۆر ریشاڵە یارمەتی پرۆسەی دابەزینی کێش دەدات. بۆ کاریگەرە بۆ رێکخستنی شەکری خوێن و بەرگیری دەکات لە هەڵکشان و داکشانی شەکری خوێن کە هۆکارە بۆ زیادبوونی پاشەکەوت کردنی چەوری.

کۆنتڕۆڵی فشاری خوێن: کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سۆدیۆم یارمەتی کەمکردنەوەی فشاری خوین دەدات. بەڵام زیادبوونی بەکارهێنانی پۆتاسیۆمیش دەتوانێ فشاری خوێن کەم بکاتەوە. هەروەها پوتاسیۆم، مەگنسیۆم و کالیسیۆم بەشێوەی سروشتی دەبنە هۆی کەمبوونەوەی فشاری خوێن.

کەمکردنەوەی مەترسیی جۆرەکانی شێرپەنجە: جۆ پڕاوپڕە لە مادەی «لینگان» و جەستە لەبەرانبەر شێرپەنجەی مەمک و ئەو شێرپەنجانەی پەیوەندیان بە هۆرمۆنەکانەوە هەیە، دەپارێزێت. جۆ بە کەمکردنەوەی چەورییەکانی سک، کەمکردنەوەی رادیکاڵە ئازادەکان و رێکخستنی فشاری خوێن ئەگەرری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی باشە بۆ نیاسین (ڤیتامین B3): سوودەکانی جۆ هەر لێرەدا کۆتایی نایەت. جۆ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ڤیتامین B3. نیاسین سوودی زۆرە بۆ دڵ و دەمارەکان. نیاسین هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی کۆلستڕۆڵی زیانبەخش LDL، لیپۆپرۆتین و رادیکاڵە ئازادەکان. کەوابوو مەترسیی پێکهاتنی خوێنی مەییو لە دەمارەکاندا کەم دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved