10/3/2021 11:14 AM

مێشکی ژن و پیاو هیچ جیاوازییەکیان نییە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ مێشک ئەندامێکی تاک رەگەزییە؛ واتە هیچ جیاوازییەک لەنێوان مادەی سپی و خۆڵەمێشیی مێشکی ژن و پیاودا بوونی نییە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەپێی توێژینەوەکانی پێشوو، مێشکی پیاوان لە بواری لۆژیکی و فکریدا چالاکتر بوو و دەگوترا مێشکی ژنان هاوکات دەتوانێ چەندین کار ئەنجام بدات و باشتر لە پیاوان دەتوانێ پەیوەندییەکان کۆنتڕۆڵ بکات. بەڵام توێژینەوە نوێیەکان سەرجەم ئەم دەرئەنجامانە رەد دەکاتەوە.
زانایانی بەشداربوو لەم توێژینەوەیەدا بە تاوتوێ کردنی چەندین ساڵەی مێشکی ژنان و پیاوان رایانگەیاند جگە لە فاکتەری قەبارە، تایبەتمەندییەکانی دیکەی مێشکی ژنان و پیاوان بۆ نموونە کارکرد و پێکهاتەیان هاوشێوەن و جیاوازییەکی بچووکیان هەیە. توێژەران لەسەر ئەو بڕوایەن کە توێژینەوەکانی پێشوو لەژێر کاریگەریی جۆرێک بڕوای بەلاڕێداچوو بە ناوی «نۆرۆسێکسیزم»ـدا بوو کە بەپێی ئەم بڕوایە مێشکی ژن و پیاو بەتەواوەتی لە یەک جیاوازن.
بەڵام «لایس ئێلیۆت» کە یەکێک لە عەسەب‌ناسەکانی زانکۆی "زۆرالیند فرانکلین"ـە لە شیکاگۆ لەم دواییانەدا رایگەیاندووە لە ئەم تیئۆریانە بەهۆی دەمارگرژی و بچووک بوونی کۆمەڵگای ئاماریەوە هەڵەن. لەسەر ئەم ئەساسە توێژینەوەیەکی نوێ کە رەهەندەکانی بەنیسبەت رابردوو گەورەترنئەنجام درا و لەم توێژینەوەیەدا ئێلیۆت و هاوکارانی دەرئەنجامەکانی سکەنی MRIـی سی ساڵی رابردوو و هەروەها مێشکی چەندین کەسی مردوویان تاوتوێ کرد و تێگەیشتن جیاوازیی کارکردەکانی مێشکی ژن و پیاو زۆر کەمە و دەکرێ لەبەر چاوی نەگریت.
لێرەدا دەبێ ئاماژە بەوە بکەین کە مێشکی پیاوێکی گەورەساڵ 10 بۆ 11٪ لە مێشکی ژن گەورەترە. مێشکی گەورەتریش مادەی سپی زیاترە کە بۆ هەماهەنگ کردنی پەیوەندیی نێوان بەشە جۆراوجۆرەکان بەکار دێت بەڵام  ئەوە بەو واتایە نییە کە مێشکی پیاو بەنیسبەت مێشکی ژن کاراترە.

 

سەرچاوە: namenews

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved