د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به كڕێشكی سه‌ری منداڵی ساوا‌و چه‌ندین زانیاری له‌باره‌یه‌وه ڕوونكردووه‌ته‌وه. د.ئاكۆ له بابه‌ته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه: هه‌ندێكجار له‌سه‌ر سه‌ری هه‌ندێك منداڵی ساوا كرێشك دروستده‌بێت، به‌تایبه‌تی له 3 مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌ن. ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌م كڕێشكه ره‌نگی سپییه یان زه‌رد یان قاوایی وه‌ك په‌ڵه‌ی گریس ره‌قده‌بێت به پێستی سه‌ری منداڵه‌كه‌وه، هه‌ندێكجار له‌سه‌ر پێلۆی چاو، له‌سه‌ر گوێ، له‌سه‌ر لوت، له شوێنی دایبی به‌ستن رووئه‌دات. هه‌ندێكجار قژی منداڵه‌كه‌ش له‌گه‌ڵی ئه‌وه‌رێ، به‌ڵام ترسی نییه له‌گه‌ڵ نه‌مانی كڕێشكه‌كه قژه‌كه‌ش دێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌م كڕێشكه به‌هیچ شێوه‌ێك خووروی له‌گه‌ڵ نییه‌و نابێته هۆی ئازاردانی منداڵه‌كه، له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن نامێنێت، به‌ڵام هه‌ندێكجار تا ته‌مه‌نی 1 ساڵ به‌رده‌وام ئه‌بێت. ئه‌و پزیشكه ڕوونیشیده‌كاته‌وه چه‌ند هۆیه‌كی هه‌یه، به‌ڵام زۆرتری هۆكار به‌هۆی زیاد رژێنی سیبه‌یشه‌یشه و هه‌ندێك گه‌شه‌ی كه‌ڕوو. هه‌روه‌ها هیچ په‌یوه‌ندی به پاكوخاوێنیه‌وه نییه‌و به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ناگواسترێته‌وه. چاره‌سه‌ر: *له‌كاتی حه‌مام كردن به شامپۆ بیشو ئینجا دوای شۆردن به فڵچه‌ێكی زۆر نه‌رم یان شانه‌ێكی نه‌رم یان به پارچه خاولێك لێیبكه‌ره‌وه. *به زه‌یتی زه‌یتوون چه‌وری بكه تا 15 ده‌قیقه ئینجا به فڵچه‌ێكی زۆر نه‌رم لێیبكه‌ره‌وه دواتر به شامپۆ و ئاو جوان بیشۆ به‌شیوه‌ێك هیچ زه‌یتی زه‌یتوونی پێوه نه‌مێنێت. *به‌یه‌ك جار هه‌مووی لێنابێته‌وه، له‌گه‌ڵ شۆردن ورده ورده كه‌مئه‌بێته‌وه. له‌كاتی شۆردن و لێكردنه‌وه نابێ زیاده‌ڕه‌وی لێبكه‌یت و ئازاری منداڵه‌كه بده‌یت، چونكه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی كاتی ئه‌وێ. هه‌روه‌ها د.ئاكۆ ئه‌وه‌شی باسكردووه كه له‌مكاتانه‌دا دایكان و باوكان منداڵه‌كه‌یان ببه‌نه لای پزیشكی پسپۆڕ. 1-گه‌ر به‌و چاره‌سه‌ره‌ی سه‌ره‌وه كه باسمانكرد كه‌می نه‌كرد پزیشك كرێم و شامپۆو ئه‌نوسێت بۆ چاره‌سه‌ر. 2-گه‌ر ره‌نگی پێستی منداڵه‌كه سوره‌وه بوو. 3-گه‌ر زیادی كرد شوێنی تری گرته‌وه. 4-گه‌ر ناو ده‌می منداڵه‌كه سپی بوو. 5-گه‌ر شوێنی دایبی منداڵه‌كه‌ی گرته‌وه. 6-گه‌ر گه‌شه‌ی منداڵه‌كه باش نه‌بوو. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure