11/3/2021 03:27 PM

سوودەکانی پنگە

پنگە گیایەکە لە بنەماڵەی نەعنا کە لە شوێنە شێدارەکان دەڕوێت و سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە. چای پنگە بەهۆی ئەوەی ئارامکەرەوەیە و ئێشی ریخۆڵە کەم دەکاتەوە ناوبانگی هەیە. لەدرێژەدا بەشێک لە گرنگترین سوودەکانی پنگە دەخەینە بەر باس.

چارەسەر بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس: خواردنی پنگە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی غازاتی ریخۆڵە و کەمکردنەوەی بای سک.

بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهاتنی زراو: پنگە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ئازاری گەدە. یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی پنگە ئەوەیە لە رادەی بەرهەمهاتنی زراو زیاد دەکات. کەوابوو خواردنی پنگە بۆ ئەو کەسانەی دەیانهەوێ هاوسەنگیی ئاسیدیی جەستەیان پارێزراو بێت پێویستە.

دژی هەڵامەتە: پنگە رادەی بەڵغەم و ئاوی دەم زیاد دەکات و بۆ ئەو کەسانەی کێشەی هەناسەدانیان هەیە بەسوودە. پنگە دژی کۆبوونەوەی ئەو شلەمەنیانەیە کە لە سییەکاندا کۆ دەبنەوە. کەوابوو بۆ چارەسەری هەڵامەت و نەخۆشییە هاوشێوەکان زۆر بەسوودە.

دژی تالێهاتنە: پبگە دژی تالێهاتنە و نەخۆشیی ئەنفلوئانزا و هەڵامەت چارەسەر دەکات. پنگە هەروەها رادەی عارەقەکردنەوە زیاد دەکات و لەم رێگایەوە گەرمیی جەستە هاوسەنگ دەکات و تالێهاتن کەم دەکاتەوە.

ئارامکەرەویەکی سروشتییە: چای پنگە دەبێتە هۆی ئارامیی، کەمبوونەوەی تووڕەیی و چارەسەریی کێشەکانی خەوتن. لە حاڵەتە مەترسیدارەکاندا کە کەسەکە تووشی شڵەژانی مێشک دەبێت، زەیتی پنگە دەتوانێ مێشک ئارام بکاتەوە.

کەمکردنەوەی ئێشی ماسولکەکان: پنگە هۆکارە بۆ سڕبوونی عەسەبەکان. کەوابوو ئازارەکانی ماسولکە و ئاوسانی جومگەکان کەم دەکاتەوە. پنگە بۆ ئەوەی کەسانەی رادەی "ئاسید ئوریک"ـەکەیان لە ئاستێکی بەرزدایە بژاردەیەکی باشە. ئاسید ئوریک بەرگیری لەو کێشە تەندروستیانە دەکات کە باسمان کرد.

 

سەرچاوە: health.onehowto

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved