11/3/2021 03:29 PM

پیاوێکی چینی بۆ گەڕانەوەی خۆشەویستەکەی بەهەشتێکی بونیاد ناوە

هەوڵە رۆمانسییەکانی پیاوێکی چینی نەیتوانی دڵی دەزگیرانەکەی پێشووی نەرم بکات بەڵام باوبانگێکی جیهانی لێکەوتەوە. "ژیائۆ ژۆ"ـی عاشق، سەرجەم پاشەکەوتەکانی خۆی بۆ دروستکردنی دورگەیەک لە گوندی "هتۆ" لە "گوانگدۆنگ"ـی چین سەرف کرد بۆ ئەوەی قووڵایی ئەوینەکەی نیشانی خۆشەویستەکەی بدات. ئەم پیاوە تەمەن 30 ساڵە، بەشێک لە زەوییەکانی ئەم گوندەی کردووە بە بەهەشتێکی رۆمانسی کە بە گوڵی پەمەیی، داری قۆخ و داری گێلاس رازاوەتەوە.


ژیائۆ هەروەها پردێک و جۆلانەیەکیشی دروست کردووە کە بە گوڵی پەمەیی رازاونەتەوە. ئەو سەبارەت بەم هەوڵە ئەویندارانەیە گوتوویەتی: «ئەم گوڵانە زۆر جوانن، بەتایبەت شکۆفەکانی گێلاس کە هێمای ئەوینی پاکن. کچان حەزیان لەم شتانەیە». ئەم پیاوە دڵشکاوە چینییە سەرجەم ئەو 11000 پاوندەی پاشەکەوتی کردبوو لەپێناو دروستکردنی ئەم بەهەشتەدا سەرفی کرد و دواتر گەڕایەوە بۆ گوندەکەی خۆیان بۆ ئەوەی ئاگاداری لە دایک و باوکی بکات.


لە حاڵێکدا کە ژیائۆ هەوڵی دەدا بەم کارە دەزگیرانەکەی ئاشت کاتەوە، هەر لە سەرەتاوە، دەزگیرانەکەی هیواکانی کرد بە بێ‌هیوایی و رایگەیاند هیچ شتێک لەنێوانیاندا نەماوە. ئەو لە وڵامی داخوازی ژیائۆ بۆ گەڕانەوەی ئاوەهای گوت: «سپاس بۆ ئەوینە پاکەکەت. کەسێکی لە من باشتر ئەدۆزیتەوە». ژیائۆش لە وڵامی وڵامی دەزگیرانەکەیدا گوتوویەتی: «ئەگەرچی من ناتوانم بە باشی خۆشەویستییەکەم دەرببڕم و ناتوانم قسەی جوان بکەم بەڵام هیوادارم ژیانێکی باشتر چاوەڕێت بکات». ژیائۆ بەم کارە مورادی دڵی حاسڵ نەبوو بەڵام ئەم کارەی شوێنێکی گەشتیاری لێکەوتەوە کە پێی دەگوترێ "دورگەی عاشقان" و زۆر کەس بۆ گرتنی وێنەیەکی یادگاری سەردانی دەکەن.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved