هه‌موو كه‌سێك گرنگی به خواردنی ئه‌وجۆره خواردنانه ده‌دات كه به ئارد دروستكراون، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت كه جگه له خواردن ئارد سوودی هه‌یه بۆ پێستی ده‌موچاو، له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر شێوازی به‌كارهێنانی ئارد له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌ی تر بۆ ته‌ندروستی پێست. شێوازی یه‌كه‌م بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێست: ئاردو ماست له‌گه‌ڵ كه‌مێك هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاوت بیهێڵه‌ره‌وه‌و دواتر بیشۆ. شێوازی دووه‌م بۆ پێستی وشك: مۆز له‌گه‌ڵ شیری گه‌رم و ئارد تێكه‌ڵ بكه‌و له‌ناو هاڕه‌ردا بیكه به كرێم، بۆ ماوه‌ی ۱۵ خوله‌ك له‌سه‌ر پێستت بیهێڵه‌ره‌وه‌و دواتریش به ئاوی شیله‌تێن ده‌موچاوت بشۆ. شێوزی سێهه‌م بۆ پێستی چه‌ور: خه‌یارو ماست له‌گه‌ڵ ئارد تێكه‌ڵ بكه‌و بۆ ماوه‌ی ۱۵ خوله‌ك پێستتی پێ چه‌ور بكه‌و دواتر بیشۆ. ئارد هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ری زیبكه‌و پێستی سور سوودی هه‌یه، لێره‌دا گرنگی به به‌كارهێنانی ئارد بده له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ، بۆ نه‌هێشتنی لۆچی ئارد له‌گه‌ڵ هێلكه به‌كاربهێنه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure