13/3/2021 02:36 PM

ئایا تەندروستیی جۆ بایدن ناجێگیرە؟

رۆژنامەوانێکی بەناوبانگی ئەمریکی، دیموکراتەکانی تۆمەتبار کردووە بە پشتگیری لە "بەربژێرێکی نەشیاو" بۆ بەدەستەوە گرتنی گرنگترین پۆستی سیاسیی ئەمریکا. "دۆمینیک گرین"، جێگری سەرنووسەری وەشانی ئەمریکی گۆڤاری "The Spectator"، ئاماژەی بە جووڵە و رەفتارەکانی بایدن کردووە لەو دەگمەن دەرکەوتنانەی کە لە فەزای گشتیدا بوویەتی. ئەم رۆژنامەوانە دەڵێ کە بەڕێز بایدن "سست دێتە بەرچاو" و هەروەها دەڵێ ئەم سەرۆکە تەمەن 78 ساڵە بە باشی ناتوانێ رۆڵ بگێڕێت لە پۆستێکی هەستیاری وەکوو سەرۆکایەتیدا.
46ـەمین و بەتەمەنترین سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا، لە سەرەتای ئەم مانگەدا و لە کاتی سەردانکردنی شاری "هیۆستۆن" ئەم نیگەرانیانەی دروست کرد. بایدن لەکاتێک کە قسەی دەکرد، نەیتوانی لەسەر بابەتەکان چڕ بێتەوە و لە بەشێک لە قسەکانیدا گوتی: "من بۆ لێرەم؟". گرین لە وتارەکەی خۆیدا کە لە "دێلی تێگراف"ـدا نووسیویەتی دەڵێ: "جووڵە و رەفتارەکانی بایدن لەگەڵ ساڵی رابردوو بەراورد بکەن، نەک ٥ ساڵی دیکە! بەم ئاکارانەدا پێدەچێ بایدن باری تەندروستیی زۆر جێگیر نەبێت."
گرین ئاماژەی بە دوایین رووداو سەبارەت بە بایدن کرد کە لەودا سەرۆکی ئەمریکا جگە لەوەی نەیتوانی ناوی گەورەترین بەشی حکومەتەکەی، واتە وەزارەتی بەرگری، بێنێتەوە یاد بەڵکوو ناوی ئەو وەزیرەشی لە یاد کردبوو کە خۆی هەڵیبژاردبوو، واتە "لوید ئاستین". گرین لەدرێژەدا دەڵێ ئەم سەرۆکایەتییە دەبێت بە نمایشێکی بێ‌بەزەییانە. ئەم بابەتە تەنها بە یەک شێوە کۆتایی دێت؛ درەنگ یان زوو رووی راستەقینەی بایدن ئاشکرا دەبێت و ئەمەش خیانەتێکە لە متمانەی گشتیی خەڵکی ئەمریکا.
ئەم بابەتە لە کاتێکدا رووی داوە کە پێشتر پزیشکی تایبەتی بایدن تەندروستیی ئەوی پشتڕاست کربووەوە و گوتبووی سەرۆک بە سەرکەوتوویی تاقیکاریی IQـی تێپەڕ کردووە. لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا دۆناڵد ترەمپ چەندین جار باسی بەتەمەن‌بوون و ناتەندروست‌بوونی بایدنی کردوو.

 

سەرچاوە: express

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved