جوتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە لە داهێنانێکی نوێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە پیویست نییە بەردەوام ئاو و خۆراک بدرێت بە دارەکان، بەڵکو دەبێت بەپێی تەمەنیان و گەورەبوونیان ئاو و خۆراک دووربخەینەوە. ئازاد محەمەد جوتیارە نموونەییەکەی پارێزگای هەڵەبجە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکی نوێدا دەڵێت: دوای چەندین سەعات لە کارکردن و هەڵکەندن و ئاو دوورخستنەوەو پاکكردنەوەو لادانی خۆڵی بنی دارێک/ ئەویش بەوریایى و سەلیقەییەکی زۆر تا ڕوونیبکەمەوە کە ڕەگی دارەکان لە ژێرەوە چۆن و بەرەو کوێ دەڕۆن و چەند لە دارەکە دووردەکەونەو بە شوێن ئاو و خۆراکدا دەڕوات، لەمەوە بەتەواوی بۆم دەرکەوت نابێت ئێمە تەنها ئاو و خۆراک بکەینە بنی دارەکان، بەڵکو بەپێی تەمەنیان و گەورەبوونیان ئاو و خۆراک دووربخەینەوە لەبنی درەکان تا ئەو ڕەگە دوورانە بپارێزین لە کەم خۆراکی و کەم ئاوی و قرتانی ڕەگەکان لە مانگی هەشت و نۆدا کە ئاویان پێناگات و دەبێتە هۆی لاوازبوونی دارەکان. ئازاد محەممەد ئەو جوتیارە نمونەییەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەیە کە شارەزاییەکی زۆری لە چاندن و رواندنی زۆرینەی بەروبومە ڕووەکی و میوەییەکان هەیەو هەروەها چەندین داهێنانی لە چۆنیەتی چاندنی رووەک و میوەدا کردووەو چەندین بەرهەمی جیاوازی بەرهەمهێناوەو رێکخراوە جیهانییەکان و ناوخۆییەکان سەردانی دەکەن و خەڵاتی دەکەن و لێوەی فێردەبن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure