د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی منداڵ. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.ئاكۆ ڕوونیكردووه‌ته‌وه كه زۆر له دایكان و باوكان هه‌میشه حه‌زده‌كه‌ن منداڵه‌كه‌یان قه‌ڵه‌و و خه‌پان و گوپ خر بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌نا ده‌به‌ن بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و شیرانه‌ی كه‌سوكاریان به‌كاریده‌هێنن و منداڵیان قه‌ڵه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات چه‌ند جارێك شیر بگۆڕن بۆ منداڵه‌كه‌یان، یان ده‌رمان به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وانه‌ی شیری خۆیان ده‌ده‌ن به منداڵ زیاتر ئه‌م كێشه‌یان هه‌یه، چونكه شیری دایك رێگر ده‌بێت له قه‌ڵه‌وی له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی نه‌خۆشییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دایكان په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر شیری قوت‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. هه‌روه‌ها به دایكان و باوكانیش ده‌ڵێت: ئێمه وه‌ك پزیشكی منداڵان رێنمایی كه‌س ناكه‌ین شیر بگۆڕێت یان ده‌رمان به‌كاربهێنێت بۆ مه‌به‌ستی قه‌ڵه‌وی، ته‌نها له‌وكاتانه نه‌بێت كه منداڵه‌كه بهتخۆراك بێت. د.ئاكۆ پرسیاری دایكێكی وه‌كو نموونه باسكردووه‌و ده‌ڵێت: دایكێك ده‌پرسێت منداڵه‌كه‌م زۆر لاوازه وه‌ك منداڵانی تر نییه، چی لێبكه‌م؟ له وه‌ڵامیشدا ئه‌و پزیشكه پێیده‌ڵێت: لاوازی و بهتخۆراكی منداڵ به چاو هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ناكرێ یان به به‌راود له‌گه‌ڵ منداڵی تردا ناكرێ. منداڵ ده‌بێت پشكنینی بۆ بكرێ كێش و باڵا‌و قیاسی چوارچێوه‌ی سه‌ری بۆ بكرێ ئینجا هه‌ڵسه‌نگاندی بۆ بكرێت. هه‌ربۆیه تكایه منداڵی خۆت به‌راود مه‌كه به منداڵی كه‌سی تر، گه‌ر منداڵه‌كه‌ت كێش و باڵا‌و چواچێوه‌ی سه‌ری ئاسایی بوو واتا منداڵه‌كه‌ت گه‌شه‌ی باشه، هه‌روه‌ها چاودێری بكه هه‌موو ٣-٦ مانگ جارێك بزانه باڵا‌و كێش و چوارچێوه‌ی سه‌ری گه‌شه ده‌كات وه‌ك چۆن له‌كاتی كوتان كێش و باڵا‌و چوارچێوه‌ی سه‌ر ده‌پێورێت بۆ منداڵ، گه‌ر منداڵه‌كه‌ت گه‌شه‌ی باشبوو واتا منداڵه‌كه‌ت ته‌ندروسته گه‌ر گه‌شه‌ی باش نه‌بوو سه‌ردانی پزیشكی منداڵان بكه، نه به قسه‌ی خه‌ڵك شیری بۆ بگۆره نه ده‌رمانی بۆ بكره بۆ زیادبوونی كێش و درێژبوونی باڵا. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure