14/3/2021 06:35 PM

کۆرۆنای فیلیپینی چییە؟

نموونەیەکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە موسافیرێکدا کە لە فیلیپینەوە گەشتی بۆ ژاپۆن کردووە، دۆزراوەتەوە. ئەم پیاوە تەمەن 70 ساڵە لە کاتی دابەزین لە فڕۆکەخانەی ناریتا لە نزیکی تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن پشکنینی بۆ کراوە و هیچ نیشانەیەک لە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بەدی نەکراوە. بەم حاڵەوە بەرپرسانی تەندروستیی ژاپۆن دەڵێن کە لە سەردەمی کەرەنتینەی ئەم وڵاتەدا، تاقیکاریی کۆرۆنای ئەم پیاوە پۆزەتیڤ دەرچووە. بەرپرسانی ژاپۆنی دەڵێن ئەم نموونەیە لە کۆرۆنا "جیاواز"ـە لە نموونەکانی دیکەی جیهان.
دەگوترێ نموونەی ژاپۆنی کۆرۆبا لەبەرانبەر پێکوتەی کۆرۆنادا خۆڕاگرە، بەتایبەت ئەو پێکۆتەیەی کە لە رێگای ڤاکسینەوە بەرهەم دێن و ئەوەش هەمان شتە کە لە نموونەی ئەفریقی کۆرۆناشدا بیندراوە. وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن رایگەیاندووە کە ئەم نموونە نوێیە لە ژاپۆن و فیلیپین بڵا بووەتەوە و ئەم بابەتە یەکەم جار رۆژی هەینی رابردوو پشتڕاست کرایەوە. ئەو پیاوەی ئەم ڤایرۆسەی لە فیلیپینەوە هێناوە بۆ ژاپۆن لە بنکەیەکی تایبەت خەوێندراوە و تا ئێستا رانەگەیندراوە بە رەگەز خەڵکی چ وڵاتێکە. جێی ئاماژەیە کە تا ئێستا لە فیلیپین 34 حاڵەتی تووشبوون بەم نموونە نوێیە تۆمار کراوە.
سەرەتای ئەم هەفتەیەش راگەیەندرا کە نموونەیەکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا دۆزراوەتەوە کە پەیوەندی بە دوو کەسەوە هەیە کە لە "کارائیب"ـەوە گەڕابوونەوە. ئەم حاڵەتانە کە باشووری رۆژهەڵاتی بەریتانیا دۆزراونەتەوە و هەڵگرەکانی لە "ئەنتیگوا"ـەوە هاتبوون بۆ بەریتانیا بەڵام سەبارەت بە مەترسیدار بوونی ئەم نموونانە هیچ شتێک نەگوتراوە. ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر پێکهاتەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دێت بەگشتی مەترسیدار نین بەڵام چەند نموونەی دەگمەنیان مەرگهێنەرن.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved