14/3/2021 06:38 PM

قەدەغەکردنی بەکارهێنانی رووبەند لە سریلانکا

حکومەتی سریلانکا رایگەیاندووە بەهۆی نیگەرانیەکانی سەبارەت بە "ئەمنیەتی نەتەوەیی"، پۆشینی رووبەندی قەدەغە کردووە و بڕیارە زیاتر لە هەزار قوتابخانەی ئیسلامی دابخات. "سارات ویراسکرا"، وەزیری ئەمنیەتی گشتیی سریلانکا گوتوویەتی کە رۆژی رابردوو فەرمانێکی واژۆ کردووە بۆ ئەوەی کابینەی حکومەت پەسەندی بکەن بۆ ئەوەی داپۆشینی سەرجەم دەموچاو بۆ ژنان قەدەغە بکرێت.
ئەو لەم بارەوە گوتوویەتی: «رووبەند کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئەمنیەتی نەتەوەیی هەیە. لە سەرەتاوە کچان و ژنانی ئێمە هەرگیز رووبەندیان بەکار نەهێناوە. ئەوە نیشانەی توندئاژۆیی ئایینییە کە لەم دواییانەدا پەرەی سەندووە و بێگومان ئێمە قەدەغەی دەکەین». پۆشینی رووبەند لە وڵاتێک لە زۆرینەی خەڵکەکەی بوودایین و موسوڵمانان کەمینەن، لە 2019 و پاش تەقینەوەی کڵێسە و هۆتێلەکانی سریلانکا کە بووە هۆی قوربانی بوونی 250 کەس، بەشێوەی کاتی قەدەغە کرابوو. دوو ئیسلامیی توندڕەو کە لەگەڵ داعش بەیعەتیان کردبوو، بەرپرسایەتی ئەم کردەوە تێرۆریستیانەیان خستە ئەستۆ.
ویراسکرا دەڵێ حکومەت بڕیارە زیاتر لە 1000 قوتابخانەی ئیسلامی کە بەپێچەوانەی یاسا فێرکارییەکانی ئەم وڵاتە دەجووڵێنەوە دابخات. ئەو لەم بارەوە گوتوویەتی: «هیچ کەس ناتوانێ قوتابخانەیەک بکاتەوە و ئەوەی وا حەزی لێیەتی فێری مناڵانی بکات». ئەم بڕیارەی حکومەت لەدوای ئەوەوە دێت کە ساڵی رابردوو سریلانکا سووتاندنی قوربانیانی کۆرۆنای سەرەڕای نارەزایی موسوڵمانان، پەسەند کردبوو. ئەم فەرمانە لە دوای ناڕەزاییەکان لە ئەمریکا و گرووپەکان مافی ناودەوڵەتی، پووچەڵ کرایەوە. موسوڵمان نزیکەی 9٪ـی دانیشتووانی سریلانکا کە سەرجەم 22 ملیۆن کەسە، پێک دێنن.

 

سەرچاوە: euronews

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved