شاره‌زایان و پسپۆڕانی ژینگه له دانیمارك ڕایده‌گه‌یه‌نن كه له‌هه‌ر خوله‌كێكدا 3 ملیۆن ده‌مامكی به‌كارهێنراو ژینگه پیسده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ ژینگه و ژیان دروستده‌كات. شاره‌زایان و پسپۆڕانی ژینگه له زانكۆی دانیمارك ڕایانگه‌یاندووه: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان مانگانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان 129 ملیار ده‌مامك به‌كارده‌هێنرێت كه له هه‌ر خوله‌كێكدا 3 ملیۆن ده‌مامكی به‌كارهێنراو فڕێده‌درێت و ئه‌مه‌ش ژینگه پیسده‌كات و مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. ڕاشیانگه‌یاندووه: بۆ دروستكردنی ئه‌و ده‌مامكانه چه‌ندین مادده‌ی كیمیایی و پلاستیكی به‌كارهێنراوه كه زۆر به زوویی له‌ناو ژینگه‌دا له‌ناوناچن و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه هه‌م بۆ ژینگه‌و هه‌م بۆ دانیشتوانی جیهان. دا‌واشیان له خه‌ڵك كردووه كه به شێوه‌یه‌كی گونجاو ده‌مامكه به‌كارهێنراوه‌كان له‌ناوببه‌ن، به شێوه‌یه‌ك كه زیانی ژینگه‌یی لێنه‌كه‌وێته‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure