چه‌ند رێنماییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی له‌كاتی ده‌وامدا نه‌شیاون، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی نادروست ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌یه‌كی پڕۆفێشناڵ كاره‌كانیان ره‌چاونه‌كرێت! بۆیه هه‌وڵبده له‌كاتی ده‌وامدا خۆت دوور رابگریت له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه: 1- جگه‌له‌وه‌ی كه پێویسته به‌رده‌وام له‌كاتی پێویست له ده‌وام ئاماده‌بیت، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌كاتی پێویستدا كاره‌كانت ئاماده‌بێت، بۆیه هه‌وڵبده هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كاردا دوانه‌كه‌ویت و مه‌سولیاتی كاره‌كانت هه‌ڵبگره بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕپێكراو بیت. 2- هه‌رگیز له‌كاتی گفتوگۆكردنداو له‌كاتی كۆبونه‌وه‌كاندا به ده‌نگێكی به‌رز قسه مه‌كه، باشتره له‌سه‌رخۆو به هێمنی گفتۆگۆ بكه‌یت، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگیان به‌رزه لێی بێ‌ئاگان له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌وڵبده ده‌نگت تۆماربكه‌یت تا گوێ له‌ده‌نگی خۆت بگریت. 3- هه‌رگیز خاو مه‌به له‌كاتی كاركردندا چونكه له‌م سه‌رده‌مه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسانتر بوون به‌هۆی به‌كارهێنانی میدیا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خه‌تی ئینته‌رنێته‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا مرۆڤه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن بۆئه‌وه‌ی كاتیان به‌فیڕۆ نه‌ڕوات، بۆیه هه‌وڵبده گرج‌وگۆڵ بیت و زوو كاره‌كانت ته‌واوبكه. 4- له‌كاتی ناردنی نامه‌دا هه‌وڵبده به‌كورتی و به‌پوختی په‌یامه‌كه‌ت بگه‌یه‌نه، ره‌نگه نامه‌ی دوورودرێژ به‌پێی پێویست گرنگی پێنه‌درێت بۆ خوێندنه‌وه. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure