15/3/2021 04:29 PM

هەڵوەشاندنەوە لە نێوان تێورو پراكتیكدا

 

بۆ یە كەمجار لە كتێبخانەی ئەكادیمی كوردیدا، كتێبێكی ئەكادیمی تایبەت بە نوێترین چەمكی ڕەخنەیی بە ناونیشانی" هەڵوەشاندنەوە لە نێوان تێورو پراكتیكدا"، لە نووسینی پ.د.عەبدولقادر حەمە ئەمین محمد مامۆستای بەشی كوردی لە زانكۆی سلێمانی بڵاوكرایەوە.
پ. د. زاهیر لە تیف كەریم، پێشەكیەكی ڕەخنەیی ئەكادیمی بۆ ئەم بەرهەمە نووسیوەو ئاماژەی بەوەكردوە، ئەم كتێبە سەرچاوەیەكی بەنرخی ڕەخنەیی تازەگەراییە لە ئەدەبی كوردیدا، بەڵكو هەنگاوێكە بۆ پراكتیزمەكردنی دەقی ئەدەبی بەگشتی و شعری كوردی بەتایبەت، هاوكات بە وردی بایەخی و چەمكی هەڵوەشاندنەوەو ی لە كایەی ئەدەبی جیهانی ڕوونكردۆتەوەو هیڵەگشتی و هەندێك وردەكاری زیاتری خستۆتە ڕوو.
پ.د. عەبدولقادر حەمەئەمین محەمەدیش، لە پێشەكی بەرهەمەكەیدا باسی لەوەكردوە، رووگەو میتۆدە ڕەخنەییەكانی سەدەی بیستەم تایبەتدمەندی فەلسەفەو فكریان لەخۆ گرتبوو، كاریگەری زۆریان هەبووە لەسەر گوتاری ڕەخنەی هاوچەرخ لە دیاریكردنی سروشتی ئەدەبی و شیكردنەوەی دەق و گوتار لە ژێر تیشكی میتۆدی نویدا.
ئەم بەرهەمە بە توتۆی 257 لاپەڕەو لەسەر ئەركی زانكۆی سلێمانی بەدیزانێكی سەرنجڕاكیش چاپ و بڵاو كراوەتەوە..
لە گرنگترین ناونیشانەكانی ئەم كتێبە"دەروازیەك بۆ هەڵوەشاندنەوە، كرۆكی ئامادەو نائامادە لای سوسیرو دریدا، میكانیزمی ئامادەو نائامادە، شیكاری دەق لە سیستەمی هەڵوەشاندنەوە...





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved