15/3/2021 05:44 PM

خانمان نابێ پشت گوێی بخەن


بە گشتی و لەو ڕووەوە کە کات لە چارەسەر کردنی نەخۆشییەکاندا ڕۆڵێکی گرینگی هەیە، نابێ هەندێک نیشانە پشت گوێ بخرێن کە ئاماژەدەری ئەو نەخۆشییانەن کە هەڵگری کەمتەرخەمی نین. لە ئاست خانمان هەندێک نیشانە هەیە کە تایبەتە بە نەخۆشی خانمانە و ئێمە لێرەدا چەند دانەیەکیان باس دەکەین:

1. هەناسە تەنگی
ئەگەر هەناسە تەنگی هاوکات بێ لەگڵ ماندوێتی و شەكەتی، دەكرێت ئاماژە بێت بۆ نەخۆشییەکانی دڵ یان هەر نەخۆشییەك پەیوەندی هەبێ بە دڵەوە.

2. بوونی خوێن لە پیسایی
ئەم حاڵەتە یەکێکە لە نیشانەکانی شێرپەنجەی قۆلۆن و بەم پێیە نابێ بە هیچ شێوەیەک پشت‌گوێ بخرێت.

3. ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت
ئەگەر پێش سوڕی مانگانە ئەم ئازارەت تێدا دەركەوێت ئاساییە، بەڵام لە دوای سوڕی مانگانە دەتوانێ ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی ناوپۆشی منداڵدان.

4. كەم‌خەوی
ئەگەر بە بەردەوامی کەم‌خەو بیت، لەوانەیە دۆخی تەندروستیت تەواو نەبێ و باشترە سەردانی دوکتۆر بکەیت.

5. زیپكە لە چەناگە
دەركەوتنی زیپكە لە چەناگە لەپێش سوڕی مانگانەدا ئاساییە، بەڵام لەدوای سوڕی مانگانە دەتوانێ ئاماژە بێت بۆ تێكچونی هۆڕمۆنەکان.

سەرچاوە: organicfacts
خاک _ شاهۆ






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved