15/3/2021 06:14 PM

بە خواردنی ڕێژەیەکی زۆر پیاز چی ڕوو ئەدات؟

پیاز یەکێکە لەو خۆراکانەی کە بەناوبانگە بۆ بەسوود بوون و هۆکاری ئەم ناوبانگە باشەش دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەندی ئەم خۆراکە بە ڤیتامینەکان، کانزاکان و دژە ئۆکسیدانتەکان. بەڵام خواردنی زۆری ئەم خۆراکە جیا لە سوودەکانی دەتوانێ زیانیشی هەبێت. لەو بابەتدا باس لەو گۆڕانکارییانە دەکەین کە بە خۆاردنی ڕێژە پیازێکی زۆر لەناو جەستەی ئێمەدا ڕوو دەدات:


1. سیستەمی بەرگری جەستەیی بەهێز دەكات، یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجینی پێست دەدات.

2. دژە ئۆکسیدانتە و یارمەتیدەرە بۆ کەم بوونەوەی هەوكردنی جەستە.

3. فشاری خوێن نزم‌دەكاتەوە و لە هاوسەنگ کردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵدا ڕۆڵی ئەرێنی هەیە.

4. زێدە ڕۆیی کردن لە خواردنیدا ئەبێتە هۆی هەڵئاوسانی گەدە و ماندوویی.

5. لە هەندێک کەسدا هۆکارە بۆ دروستبونی دڵەكزێ.

6. هەستیاری ئەو کەسانە زیاد دەكات کە نەخۆشی ئەكزیمایان هەیە.

7.هەندێک کەس هەستیارییان پێی هەیە و بە خواردنی چاوییان سوور دەبێتەوە

8.  خەستی خوێن کەم دەکاتەوە و دەكرێ بۆ ئەم مەبەستە وەكو چارەسەر بەكاربهێندرێت.

 

سەرچاوە: Brightside

خاک _ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved