15/3/2021 06:22 PM

ئەم شوێنانەی جەستە تەمەنی راستەقینەت ئاشکرا دەکەن

لە سەردەمێکدا دەژین کە پاراستنی رواڵەت بووەتە بابەتێکی گرنگ. بەم حاڵەوە زۆرینەی ئێمە لامان وایە تەنها ئەو شوێنانەی جەستە کە دەبیندرێن بۆ نموونە دەموچاو، مل و دەست پێویستە ئاگاداریان لێبکەین و ژمارەیەکی کەم لە خەڵک نیگەرانی بەشە نەبیندراوەکانی جەستەن، واتە ئەو شوێنانەی کە تەمەنی راستەقینەی ئێوە دەردەخەن. لەم بابەتەدا ئاماژە بە چەند دانە لەم شوێنانە دەکەین.

گلێنەی چاو: تیپەڕبوونی کات دەتوانێ ماسولکەکانی دەوروبەری گلێنەی چاو بچووک بکاتەوە و هەستیاربوونی بە تیشک کەمتر دەبێتەوە. هەر بۆیە کەسانی تەمەن 60 ساڵ بەنیسبەت گەنجانی تەمەن 20 ساڵ، تیشکێکی زیاتری پێویستە بۆ ئەوەی کتێبێت بخوێنێتەوە.

ژێرباڵ: پێستی ئەم بەشەی جەستە زۆر هەستیارە و دەتوانێ بەخێرایی خۆڕاگری خۆی بەنیسبەت ئەو زەختانەی دێتە سەری لەدەست بدات و بکێشرێتەوە

ئەژنۆکان: ئەژنۆ بەردەوام لە جووڵەدان. کەوابوو جێی سەرسوڕمان نییە کە پێستی ئەم شوێنە بکێشرێتەوە. لەڕاستیدا ماسولکەکانی ئەژنۆ بە هەڵکشانی تەمەن لاواز دەبن و ئەوەش کاریگەری لەسەر رواڵەتی ئەم بەشە دەبێت و ئێش و ئازاریشی لێدەکەوێتەوە.

قاچ: ئەو گۆڕانکاریانەی بە هەڵکشانی تەمەن لە ئاستی هۆرمۆنەکاندا روو دەدات، توێژی دەرەوەیی پێست ئەستوور دەکات. لەڕاستیدا توێژی ژێر پێست بە بەرزبوونەوەی تەمەن ناسک دەبێتەوە و ئەوەش وشکبوون و رەقبوونی پێستی لێدەکەوێتەوە. ئەم بابەتە بەتایبەت لە قاچەکاندا زیاتر روو دەدات.

برۆ: برۆکانی ئێمە لەکاتی پیربووندا لاواز دەبن و درەوشانەوەی خۆیان لەدەست دەدەن و هەندێک جار پێدەچێ کەسەکە برۆی نەبێت یان تاشیبێتی.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved