15/3/2021 06:23 PM

مێگان مارکێڵ خەون بە کۆشکی سپیەوە دەبینێت

مێگان مارکێڵ، ئەکتەری هۆلیوود و بووکی بنەماڵەی پاشایەتی بەریتانیا لەرابردوودا باسی ئەوەی کردبوو کە حەزی لە سیاسەتە و ئێستا هیوادارە بە هۆی گفتوگۆ پڕ هەراکەی لەگەڵ "ئۆپێرا وینفێری" بتوانێ لەناو دیموکراتەکانی ئەمریکادا پشتیوانی بۆخۆی کۆ بکاتەوە. بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی Mial on Sunday، مێگان مارکێڵ بە ئاشکرایی خەریکی راکێشانی سەرنجی دیموکراتە پلە بەرزەکانە بۆ ئەوەی کەمپینی هاتن بۆ کۆشک سپی دابمەزرێنێت.
بەرپرسێکی سیاسیی بەریتانی کە لەگەڵ "تۆنی بلێر" هاوکار بووە و پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ ئەمریکا هەیە ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە. ئەم سەرچاوە بێ ناونیشانە بە رۆژنامەیەکی بەریتانی گوتووە: «کەناڵە بلێری، جیهان‌خواز و دیموکراتەکان خەریکن بە ئاشکرایی سەبارەت بە خەونە سیاسییەکانی مارکێڵ و پشتیوانەکانی قسە دەکەن». مارکێڵی تەمەن 39 ساڵ بە رواڵەت بە نوێنەرایەتی دیموکراتەکان، خەریکە خۆی ئامادە دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی 2024 و ئەوە لە حاڵێکدایە کە جۆ بایدنی تەمەن 82 ساڵ هیچ چانسێکی بۆ بەربژێر بوونەوەی دووبارە نییە.
"ئومید ئوسکووبی"، هاوڕێ و ژیاننامەنووسی مارکێڵ پێشتریش گوتبووی ئەم ئەکتەرەی پێشووی هۆلیوود «چاوی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بڕیوە». یەکێکی دیکە لە هاوڕێیانی مێگان ساڵی رابردوو گوتبووی کە بووکی بنمەماڵەی پاشایەتیی بەریتانیا «بەتەمایە خۆی بەربژێر کات بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا». ئەم هاوڕێ نزیکەی مارکێڵ کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت دەڵێ: «یەکێک لەو هۆکارانەی کە ئەو نەیدەویست مافی شارۆمەندیی ئەمریکا لە دەست بدات ئەوە بوو کە بتوانێ خۆی لە ساحەی سیاسەتدا تاقی بکاتەوە».

 

سەرچاوە: news

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved