15/3/2021 08:37 PM

هۆكاری دروستبوونی زیبكە لە ڕووخساردا

رووخساری مرۆڤ زۆر گرنگە، نەك تەنها بەهۆی ئەوەی كە رووخسار سەرنجرادەكێشێت، بەڵكو بەهۆی ئەوەی لە ڕووخساردا باری تەندروستی مرۆڤ دەردەكەوێت، بۆیە پزیشكان دەڵێن كە رووخسار یاخود دەموچاوی مرۆڤ ئاوێنەی باری تەندروستی مرۆڤە، واتا كێشەی تەندروستی لەڕووخساردا دەردەكەوێت.

پزیشكان لەسەر ئەم بابەتە دەدوێن و دەڵێن كە بۆنموونە لەكاتێكدا زیبكە لەڕووخساردا دروستدەبێت لەخۆوە دروستنابێت، یان تەنها بەهۆی خواردنی شیرینییەوە زیبكە دروستنابێت، بەڵكو دروستبوونی زیبكە بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، ئەوانەش پاكوخاوێنی و بەرنامەی نانخواردن و هەروەها باری تەندروستی مرۆڤ رۆڵ دەبینێت.

1- لەكاتێكدا زیبكە لەسەر چەناگەو مل دروستدەبێت، پەیوەندی بەهۆڕمۆنەوە هەیە لەكاتی سوڕی مانگانەی خانمان.

2- لەكاتێكدا زیبكە لەسەر ناوچاوانت و لوتت دروستدەبێت، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە زۆر سەرقاڵیت و كاتت كەم بەدەستەوەیە بۆ وەرگرتنی ئارامی.

3- زییكەی سەر رومەتت بۆ پیسی دەستی خۆت دەگەڕێتەوە، هەروەها پەیوەندی بە پیسی مۆبایلەكەتەوە هەیە.

4- لەكاتێكدا زیبكەت هەیە لەچواردەوری دەمت، بۆ شێوازی نانخواردنت و هەروەها بۆ بەرنامەی نانخواردنت دەگەڕێتەوە، وەك خواردنی لیمۆو خەل، لەهەمانكاتدا خواردنی سوركراوە رۆڵێكی گەورە دەبینێت لە دروستبوونی زیبكەدا.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved