16/3/2021 07:04 PM

کۆچی دوایی هاوسەری پیرترین دایکی جیهان

ژنێکی هیندی کە ساڵی ٢٠١٩ـدا بە هۆی یەکەم ئەزموونی دایکایەتیەوە بوو بە تایتڵی هەواڵیەکانی جیهان و نازناوی پیرترین دایکی جیهانی پێ بەخشرا، هەواڵی مردنی هاوسەرەکەی راگەیاندووە. "یراماتی مانگایاما" ئێستا کچە دوانە تەمەن ١٨ مانگانەکانی خۆی بە تەنهایی بەخێو دەکات. هاوسەرەکەی، واتە "راجا" ئەمساڵ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
یراماتی کە تەمەنی ٧٥ ساڵە و خەڵکی ویلایەتی "ئاندرا پرادش"ـی هیندە، لەم بارەوە دەڵێ: "کاتێک بیر لە مەرگی هاوسەرەکەم دەکەمەوە زۆر خەمبار دەبم. ئەو تەنها یەک ساڵ لەگەڵ کچەکان بوو بەڵام بەر لەوەی کۆچی دوایی بکات، چێژی باوکایەتی ئەزموون کرد.
ئەم ژن و پیاوە ساڵی ١٩٦٢ هاوسەرگیریان کردووە بەڵام سەرەڕای ئەوەی سەردانی چەندین پزیشک و بنکەی توێژینەوەییان کرد نەیانتوانی مناڵیان ببێت. پاش ئەوەی یراماتی تەمەنی لە ٤٠ ساڵ تێپەڕی، ئیتر بۆ هەمیشە خەونی مناڵبوونیان لە گۆڕ نا و ئەمەش خەمێکی گەورەی لە سەر دڵی ئەم خێزانە دانا. یراماتی دەڵێ لەوەی کە خەڵک پاشملە باسی دەکردین و پێیان دەگوتم "ژنە بێ‌مناڵەکە" زۆر خەمبار دەبووم و هەستم دەکرد سەرجەم دەرگاکانی جیهان بەڕووماندا داخراوە.
ساڵی ٢٠١٨ هەواڵی مناڵبوونی ژنێک لە گوندەکەیان کە بە شێوەی "جووتکردنی ساختە" مناڵیان ببوو گەیشت بە یراماتی. ئەو دەڵێ: "پێشتر لەم بارەوە هیچ نەدەزانی و دواتر تێگەیشتم ئەم شێوازە کێشە و گرفتی تایبەت بە خۆی هەیە بەڵام بڕیارم دا ئەم رێگەیەش تاقی بکەمەوە. یراماتی و هاوسەرەکەی بە سەرف کردنی ٦٦٠ پاوند ئەم کارەیان ئەنجام دا و وەرگرتنی توخمی ژنێکی دیکە و تۆوی راجای هاوسەری، دووگیان بوو و دوانەیەکیان بوو بە ناوی "راما" و "ئوما".
بەداخەوە یراماتی پاش مەرگی هاوسەرەکەی، یەکێک لە خزمەکانی خۆی هەڵبژاردووە کە لە دوای کۆچی دوایی خۆی ئاگاداری لە مناڵەکانی بکات.

 

سەرچاوە: dailystar

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved