16/3/2021 07:05 PM

سەرسوڕهێنەرترین بورجە کاتژمێرییەکانی جیهان+وێنە

لەوانەیە لاتان سەیر بێت کە زۆر جار ئەوە کاتژمێرەکانن سەرنجی گەشتیاران رادەکێشن. هەموو ساڵێک لە زۆربەی ناوچەکانی جیهانەوە گەشتیارێکی زۆر سەردانی بورج و مۆزەخانەکانی کاتژمێر دەکەن. هەر بۆیە لەم بابەتەدا لەگەڵ چەند دانە لە باناوبانگرین بورجە کاتژمێرییەکانی جیهان ئاشنا دەبین.

کاتژمێری ئەستێرەناسیی پراگ


"پراگ ئورلو"، کاتژمێرێکی ئەستێرەناسیی سەدەکانی ناوەڕاستە کە لە تەلاری شاری "ئوڵدتان" جێگیر بووە. ئەم کاتژمێرە ساڵی ١٤٢٠ـی زاینی دروست کراوە.

بیگ بێن


بیگ بێن، گەورترین و بەناوباگترین بورجی کاتژمێریی جیهانە کە لە تەنیشت باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانیا جێگیر بووە. ناوی سەرەکیی ئەم بورجە، بورجی ئەلیزابێتە بەڵام بە بیگ بێن ناسراوە. ئەم کاتژمێرە ساڵی ٢٠١٧ لە کار کەوتووە و بڕیارە ٢٠٢١ چاک بکرێتەوە.

کاتژمێری تاوس


ئەم کاتژمێرە لە مۆزوخانەی ئارمیتاژی روسیا هەڵکەوتووە و بە تایبەتی بۆ کاترینی دووەم دروست کراوە. ئەم کاتژمێرە جگە لە تاوس، لە هەندێک کاتدا لە شێوەی کەڵيشێر یان کوندەبوو دەردەکەوێت و هەر ئەمەش سەرنجڕاکێشی کردووە.

تەلاری شاری فیلادێلفیا


گەورەترین بینای شارەوانی لە ئەمریکا لە شاری فیلادێلفیایه و بە شێوەیەکی زۆر ناوازە دروست کراوە. پرۆسەی دروستکردنی ئەم بورجە ١٩٠١ دەستی پێکرد و پاش ٣٠ ساڵ کۆتایی هات. بەرزایی ئەم بورجە ١٧٠ مەترە.

کاتژمێری کرێملین


کاتژمێری کرێملین، ئەو کاتژمێرەیە کە لە بورجی "سپاسکایا" و لە ساڵی ١٧٠٦ـدا دروست کراوە و ساڵەکانی ١٨٥١ و ١٩١٣ نۆژەن کراوەتەوە. هۆکاری ئەم نۆژەن کردنەوەیەش بە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەک بوو کە لە سەردەمی شۆڕشی روسیادا رووی دا.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved