17/3/2021 04:18 PM

بۆچی خواردنی ڤیتامین C گرینگە؟

ڤیتامین C چەندین سوودی جۆراوجۆری بۆ جەستەی ئێمە و بۆ تەندروستی‌مان هەیە. ڤیتامین C بەگشتی یارمەتی بەهێزبوونی سیستمی بەرگریی جەستەیی ئەدات، ئێسکەکان پتەو و ماسولکەکانیش بە‌هێز ئەکات. بەڵام بۆ ئەوەی زیاتر لەگەڵ سوودەکانی ئەم ڤیتامینە ئاشنا بن، ئەم بابەتە تا کۆتایی بخوێننەوە.


سودەكان:
1. ئەبێتە هۆی بەهێز بوونی سیستمی بەرگری جەستەیی، لە ئاست نەخۆشیە وەرزیەكان و هەروەها زۆربەی نەخۆشییەكانی دیکە ڕۆڵی ئەرێنی دەگێرێت. بۆ بەهێز ڕاگرتنی سیستمێكی بەرگری، پێویستە ڕۆژانە بڕی 100 بۆ 200 ملیگرام بخۆیت.

2. دژە ئۆکسیدانتە و پارێزەری خانەكانی جەستەیە لە زیان بەرکەوتن، هەروەها ئەو خانانەی جەستە چاك ئەكاتەوە كە بەهەر هۆكارێك زیانیان بەركەوتبێت، بۆ نموونە جگەرە.

3. بەگشتی دژی نەخۆشییەكانی دڵە، وەكوو بەرزی فشاری خوێن و جەڵتە.

4. سوودی باشی هەیە بۆ پێست، یارمەتی دروستكردنی كۆلاژێنی پێست ئەدات و ئەیپارێزێ.

5. یارمەتی وەرگرتنی ئاسنی خوێن ئەدات، ئەو کەسانەی کەوا ئاستی ئاسنی خوێنیان لە خوارەوەیە، پێویستە لەگەڵ ئەو خۆراكانەی وا سەرچاوەی ئاسنن، گرینگی بە ڤیتامین Cیش بدەن.

ناسراوترین سەرچاوەكانی ئەم ڤیتامینە:
بیبەری شیرین، كیوی، شلیك، پرتەقاڵ، پاپایا، برۆكۆلی، تەماتە، سپێناغ، دۆشاوی تەماتە، كەلەرم، پاقلەمەنییەكان، قەڕنابیت، لیمۆ، سندی، لالەنگی، شوتی، كاڵەك، ترێ، كەرەوز و زەعفەران.


سەرچاوە: Insider  
خاک _ شاهۆ 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved