18/3/2021 06:09 PM

چەند رێنماییەک بۆ دور بوون لە نەخۆشی

بۆ ئەوەی ڕۆژەکانی تەمەن بە خۆشی بەرینەسەر بێگومان پێویستمان بە جەستەیەکی تەندروست هەیە. لە توێژینەوەیەکدا کە ماڵپەری onlymyhealth بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژە بە چەند خاڵێک کراوە کە دەتوانن یارمەتیدەری ئێمە بن بۆ ئەوەی خۆمان لە نەخۆشی دوور ڕابگرین و تەندروستی جەستەمان بپارێزین. لەو بابەتەدا ئاماژە بە چەند دانەیەک لەو خاڵانە دەکەین:


1- لە ڕێگە زیادکردنی سەوزە و میوە بە ژەمە خۆاردنەکانتەوە یارمەتی سیستەمی هەرس کردنی جەستەت بدە.

2- بۆ بەهێزکردنی ئێسک و ماسوولکەکانت، ڕێژەیەکی گونجاو لە پرۆتۆئین لەناو ژەمەکانتدا بگونجێنە.

3- زەیتی زەیتون و ئەڤۆکادۆ هەڵگری چەوری تەندروستن، خۆت لە خوادرنی ئەمانە بێ‌بەش مەکە.

4- خواردنی ڕیشاڵ ئەبێتە هۆی ئەوەیکە بۆ ماوەیەكی زۆر هەست بە تێری بکەیت، کەوابوو خواردنی ڕیشاڵ پێش بە قەڵەویی دەگرێت.

5- چەوری ماسی سوودی تەندروستی هەیە و سەرچاوەیەکی سەرەكی ڤیتامین D وBـیە.

6- ڕۆژانە کاتێک تەرخان بکە بۆ وەرزش کردن، تەنانەت گەر هەموو ڕۆژێك كاتت نەبوو، هەفەتەی سێ رۆژی بۆ تەرخان بكە.

7- سیستمی خەوت ڕێكبخەوە و لە 24 کاتژمێردا حەوت كاتژمێر  بخەوە، نەك تەنیا تەندروستی جەستە، بەڵكو تەندروستی دەرونیشت باشتر دەبێت.

سەرچاوە: onlymyhealth 
خاک - شاهۆ

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved