18/3/2021 06:18 PM

پەیوەندی نێوان خواردنی شەکر و شێرپەنجە بزانە

بەپێی یەکێک لە نوێ‌ترین لێکۆڵینەوەکان کە لە بریتانیا ئەنجام دراوە، خواردنی شەکر و شێرپەنجە پەیوەندییان هەیە بەیەکەوە. بەڵام بەپێچەوانەی تێگەیشتنی هەندیک کەس، ئەم پەیوەندییە شێوەی ڕاستەۆخۆی نییە!

یانی ناتوانین بڵێن خواردنی شەکر ئەبێتە هۆی هاتنە دی خانە شێرپەنجەییەکان یاکوو گەشە و پەرەساندنی ئەو خانانە. بەڵکوو خواردنی زۆری شەکر کاریگەرە بۆ تووشبون بە نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی و لە هەنگاوی دووهەمدا ئەم نەخۆشییانە دەتوانن هۆکار بن بۆ توشبون بە شێرپەنجە یان گەشەسەندنی ئەم نەخۆشییە.

لەگەڵ ئەمانەشدا نابێ فەرامۆش بکرێ کە جەستەی مرۆڤ پێویستی بە ماددەیەکە بەناوی گلۆکۆز کە لەناو شەکردا بوونی هەیە و جەستە وەکوو یەکێک لە سەرچاوەکانی وزە سوود لەو ماددەیە وەردەگرێت.

بەڵام بەپێی ڕێنماییە پزشکییەکان باشترە خواردنی شەکر کەم بکرێتەوە و بۆ قەرەبوو کردنەوە ئەم ماددەیە، سوود لە  سەرچاوەکانی دیکەی شەکر وەکوو پرۆتین و ڕیشال وەربگیرێت.


سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ شاهۆ

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved