19/3/2021 11:54 PM

چاپی نوێی کتێبی کرۆکی مرۆڤ

کتێبی "کرۆکی مرۆڤ"  لە نووسینی بیرمەندو کۆمەڵنناسی ئەمریکی/ ئەڵمانی ئەریک فرۆم، لەلایەن "ئەردەڵان عەبدوڵڵا"وە لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتەسەر زمانى کوردی.

ئەریک فرۆم لەم کتێبەیدا باسی کۆمەڵێک بابەتی فکری و دەروونشیکاری و کۆمەڵناسی گرنگی کردووە کە پەیوەندییان بە ژیانی مرۆڤەوە هەیە، لەوانە: شەڕەنگێزی، نەرجسیەت بەگشتی و نەرجسیەتی  تاک و کۆمەڵ، ئایا مرۆڤ گورگە یان مەڕە، خۆپەرستی، فاشیزم، نەتەوەپەرستی، موڵکداری، هونەری بوون، کۆمەڵێک بابەتی تر.

ئەم کتێبە لە 180 لاپەڕەی قەبارە مامناوەند پێکهاتووەو ئەم چاپە نوێیەش لەلایەن ناوەندی رەهەندەوە چاپکراوەو ئێستاش لە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستاندا دەستدەکەوێت.

خاك - پوكمیدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved