كه‌ره‌سته‌كان: 3 مۆز 50 گرام خورما به‌بێ ده‌نك 150 گرام ئارد 3 هێلكه نیو كوپ گوێز نیو كوپ كشمیش 1 كه‌وچكه چا پیكی پاوده‌ر نیو كوپ شیری ته‌ڕی پاكه‌ت شێوازی ئاماده‌كردن: 1- سه‌ره‌تا فڕنه‌كه‌ت گه‌رمبكه له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی 180 2- له‌ڕێگای به‌كارهێنانی ئامێری كاره‌بای هاڕه‌ر (میكسه‌ر) مۆزه‌كان و خورماكان تێكه‌ڵبكه تا هاوشێوه‌ی هه‌وری لێدێت. 3- له‌ناو قاپێكی قوڵدا ئاردو پیكیپاوده‌ر تێكه‌ڵبكه. 4- دواتر 3 هێلكه‌كه‌و نیو كوپ شیره‌كه‌شی به‌سه‌ردا بكه‌و هه‌مووی بشێله تا ده‌بێت به هه‌ویرێكی نه‌رم و شل. 5- ئێستاش تێكه‌ڵه‌ی خورماو مۆزه‌كه تێكه‌ڵی هه‌ویره‌كه بكه‌و دیسان بیشێله. 6- هه‌روه‌ها گوێزه‌كان وردبكه‌و دواتر تێكه‌ڵی هه‌ویره‌كه‌ی بكه. 7- له كۆتاییدا كشمیشه‌كانیشی تێكه‌ڵبكه. 8- ئێستاش بیخه‌ره ناو قاڵبی فڕنه‌كه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی 50 خوله‌ك له‌ناو فڕندا بیبرژێنه. 9- دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌مونه‌كه برژا بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك دایبنێ تا كه‌مێك سارد ده‌بێته‌وه. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure