21/3/2021 07:04 PM

بە یارمەتی خواردن چارەسەری کەمخەوی بکە!

لە سەردەمی ئێستدا کەم‌خەوی بووە به کێشەیەکی تا ڕادەیەک گشتگیر و خەڵکانێکی زۆر بە دەستییەوە دەناڵێنن. بەپێی داتا پزشکییەکان کەمخەوی زیانی هەیە بۆ هەر دوو باری  دەروونی و جەستەیی و بەتایبەتی سیستمی بەرگری جەستەیی لاواز ئەکات و وا دەکات لە ئاست نەخۆشییەکاندا لاواز بین.
 کەوایە پێویستە لەئاستی کەمتەرخەم نەبین و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی بدەین. جگە لە ڕێنماییە پزشکییەکان و دەوا و دەرمان و هەروەها وەرزش و مێدیتەیشن، چەند خۆراکێکیش هەن کە یارەمتیمان دەدەن تا خەوێکی ئاراممان هەبێ !

ئەو خۆراکانە کامانەن؟

بادەم
بادەم سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی "میلاتۆنین"ـە و ئەم مادەیە لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەی کاتژمێری سروشتی جەستەوە خەوێکی ئارام و دوور لە دڵەڕاوکێمان بۆ فەراهم دەکات. کەوایە بەر لە خەوتن چەند دەنکێک بادەم بخۆ!

قەل
یەکێکی دیکە لە سەرچاوەکانی "مێلاتۆنین"، گۆشتی قەلە! کەوایە خواردنی چەند پارچەیەک گۆشتی قەل ئەتوانێ لە چارەسەرکردنی کەمخەوییدا سوودی زۆری هەبێت.

کێوی
کێوی یەکێکە لە سەرچاوەکانی "سێرۆتۆنین". ئەم مادەیەش دەوری باڵای هەیە لە ڕێکخستنەوەی سیستمی خەودا. کەوایە هەوڵ بدە بەر لە نوستن دوو کێوی بخۆیت!

سەلەمون
ماسی سەلەمون یەکێکە لە سەرچاوەکانی ڤیتامین D و ئەمش بەم مانایەیە کە خواردنی سەلەمون یارمەتی حەسانەوە و پشووی مێشک ئەدات و لەم رێگەیەوە کێشەی کەمخەوی کەم دەکاتەوە.

سەرچاوە: insider
خاک _ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved