22/3/2021 06:34 PM

هۆکارەکانی هەست بە نەخۆشی کردن لە کاتی بەیانیدا

هەندێک کەس بەیانان پاش ئەوەی لە خەو هەڵدەستن هەست بە نەخۆشی دەکەن. ئەو هەستە دەتوانێ لە چەندین نیشانەی جیاوازەوە سەرچاوە بگرێت، لەوانە: سکچوون، ئارەقە‌کردنەوە، گرژبوونەوەی ماسوولکەکان و دڵ‌تێکەڵهاتن. لەم بابەتەدا باس لە هۆکاری هاتنە دی ئەم حاڵەتانە دەکەین و هەوڵ دەدەین لە نیگەرانییەکانی ئێوە کەم بکەینەوە.

1. دوگیانی
دوگیانی لەناو خانماندا هەندێک جار دەبێتە هۆی دەرکەوتنی ئەم حاڵەتانە و جێی نیگەرانی نییە. ئەم حاڵەتانە لە شەش هەفتەی سەرەتای دوگیانیدا دەردەکەون و ئەگەری ئەوە هەیە بۆ ماوەی 14 تا 20 هەفتە بمێننەوە.

2. ماندووبوون و کێشەی خەو
کاتێک خەوی ئێمە لەو ماوەیە کەمتر بێت کە جەستەی ئێمە بۆ پشوو پێویستێتی، سوڕی خەومان تێک ئەچێت. یەکێک لە دەرکەوتەکانی ئەم ناهاوسەنگیەی جەستە، بەشێوەی دڵ‌تێکەڵهاتن خۆی دەردەخات. 

3. برسی بوون و کەمی شەکری خوێن
ئەگەر بۆ ماوەی زیاتر لە 8 کاتژمێر هیچ خواردن‌و خواردنەوەیەک نەخۆیت شەکری خوێنت دادەبەزێت، ئەمەش وادەکات کە تووشی سەرەگێژە، بێ‌هێزی، دڵتێکەڵهاتن‌و ڕشانەوە ببیت.

4. گەڕانەوەی ترشی گەده
کاتێک پاش خواردن و خواردنەوە ترشەڵۆکی گەدە بگەڕێتەوە بۆ سورێنچک‌و گەرو، تووشی کۆکە و برژانەوەی قورگ و دڵتێکەڵهاتن دەبین.

5. دڵەڕاوکێ
دڵەڕاوکێ کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر جستە و دەروونی مرۆڤ هەیە. زۆر ئاساییە کە بەهۆی دڵەڕاوکێوە تووشی ئەم حاڵەتانە ببین.

6. خۆراک
یەکێک لە هۆکارەکانی دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوەی بەیانان دەتوانێ پەیوەندی هەبێ بە هەستیاریمان بەو خۆراکەی وا بەیانی خواردوومانە.

7. بەردی زەرداو
کەسانێک کە بەردی زەرداویان هەیە تووشی ئازارێکی زۆر دەبن، زۆر کات ئەم ئازارە ڕشانەوەشی لەگەڵدایە.

8. ئازارشکێن
یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئازارشکێن دڵ‌تێکەڵهاتن و رشانەوەیە، کەسانێک کە بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم دەرمانانە بەکار دەهێنن تووشی ئەم حاڵەتانە دەبن.

 

 

خاک _ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved