22/3/2021 06:48 PM

سودە سروشتییەکانی هەنجیری وشک

بوونی پێکهاتە کانزاییەکانی وەک سۆدیۆم و ئاسن و فۆسفۆڕ و مه‌نگه‌نیز و ئاسن و کالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم، لە ناو هەنجیری ووشکدا و هەروەها دەوڵەمەندی ئەو میوەیە بە ڤیتامینەکانی وەک A, B, B1, B2, B6, K  وایکردووە کە ئەم خۆراکە ببێتە خاوەنی چەندنین سوودی تایبەت بۆ تەندروستی مرۆڤ کە  لێرەدا ئاماژەیان پێ دەکەین:

1- سوودی هەیە بۆ چالاکی دڵ
2- ئەبێتە هۆی بەهێزبوونی یادگە
3- کاریگەرە لە لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکاندا
4- دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لەناو جەستەدا دوا دەخات
5- وزە ئەبەخشێتە ڕیخۆڵەکان و چالاکیان ئەکات
6- بەری ووشکبوونی پێست ئەگرێت
7- لە ڕێگەی ئانزیمەکانەوە یارمەتیدەری هەرس ئەبێت 
8- چارەسەرێکی باشە بۆ قەبزی
9- ئازارەکانی گەدە کەم ئەکاتەوە
10- ڕێگری‌ ده‌کات له‌مانه‌وه‌ی‌ پیسایی‌ له‌ناو گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌کاندا.
11- وزە بەخشە و دژی تەمەڵییە
12- بۆ دابه‌زاندنی‌ کێش زۆر باشه‌, چونکه‌ به‌ خـواردنی‌ چه‌ند هه‌نجیرێک هه‌ست به‌ تێربوون ده‌که‌یت.
13-بۆ دایکانی‌ شیرده‌ر زۆر بەسوودە
14-یارمەتی پتەوبوونی یەسک ئەدات


خاک _ شاهۆ

 




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved