22/3/2021 08:24 PM

پایتەختی رۆشنبیری جوانییەکان نمایشدەکات

لە سلێمانی بە دروشمی (پایتەختی رۆشنبیری جوانییەکان نمایش دەکات)، کتێبخانەی گشتی سلێمانی پێشانگای کتێب دەکاتەوە.

بە سەرپەرشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانەکان بە دروشمی (پایتەختی رۆشنبیری جوانییەکان نمایش دەکات) لە چوارچێوەى چالاکییەکانی هەفتەی رۆشنبیری سلێمانی، کتێبخانەی گشتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە پێشەنگای کتێب دەکاتەوە.

پێشەنگاکە رۆژانی 25-3 تا 1-4 لە سەعات 10:00ى بەیانی بۆ 6:00ی ئێوارە لە تەلاری کتێبخانەی گشتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved