23/3/2021 05:23 PM

کەمی کێش ئازارت دەدات و ئارەزو دەکەی قەڵەو بیت؟

ئەگەرچی قەڵەوی زۆر نەخۆشی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و زۆربەی خەڵەک لەسەردەمی ئێستا بە دەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن و حەز دەکەن کێشی خۆیان دابەزێنن، بەڵام هەشن کەسانێک لە کەمی کێش ئازاریان ئەدات و قەڵەویی بۆیان بووە بە ئارەزوو.
بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندییەکی راستەخۆ لەنێوان قەڵەوی و رێژەی ئەو کالۆریانەدا بوونی هەیە لە جەستە لە رێگەی خواردن و خواردنەوە و وەریدەگرێت. لە حاڵەتی نۆرمالدا وەرگرتنی رۆژانە 300 تا 500 کالۆری بۆ دابینکردنی وزەی جەستە و هەروەها کێشی جەستە، پێویستە. بەڵام ئەگەر ئەم رێژەی بەرز بێتەوە بۆ 700 تا 1000 کالۆری، بەرە بەرە کێشی جەستە بەرز ئەبێتەوە.


چەند رێگەیەک بۆ ئەوەی جەستە کالۆرییەکی زۆرتر  وەربگرێت:

خواردنی كاربۆهیدراتەکان 
نیشاستە سەرچاوەی سەرەکی کاربۆهیدراتە و كاریگەری زۆری هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی كێش، کەوایە خواردنی سەرچاوەكانی كاربۆهیدرات وەكو: كینوا، شۆفان، گەنمەشامی، پەتاتە و پاقلە یارمەتییەکی زۆرت ئەدات.

خواردنی ئەڤۆكادۆ 
جیا لەوەیکە ئەڤۆكادۆ خواردنێکی تەندروستە و سودی زۆری هەیە، هەر 100 گرام ئەڤۆكادۆ 160 کالۆری تێدایە.  کەوایە خواردنی ئەڤۆكادۆ یەکێکە لە شێوە تەندروستەکان بۆ زیاد کردنی کێش.

وەرزش کردن
هەڵگرتنی قورسایی و یاری ئاسن، لە رێگەی هاندان بۆ خواردنی زۆرتر و هەروەها دروست کردنی ماسولکەکانەوە، دەورێکی گرینگی هەیە لە زیادبونی کێشدا.

سەرچاوە: healthline
خاک _ شاهۆ

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved